بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی دووشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران بە پێی بڕیارەکەی پەرلەمان پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ڕێژەی لە سەدا 20 بەرز کردووەتەوە و ئەمەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕاگەێندراوە.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوەی ئێران بە پێی بڕگەی 36 ی ڕێکەوتنی ناوەکییە و پاش چەندین ساڵ بێ بەڵێنی لایەنەکانی دیکە بووە.
زەریف جەختیکردەوە کە ئەگەر لایەنەکانی دیکە پابەندی بەڵێنەکانیان بن ئێمەش بۆ هەمان بەڵێنی خۆمان بە پێی ڕێکەوتنی ناوەکی دەگەڕێینەوە.
کۆتایی/.