بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی فراکسیۆنی السند الوطنی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە شەهیدبوونی ئەبومەهدی موهەندیس نەخشەڕێگای هێزەکانی حەشدی شەعبییە.
ناوبراو وتی کە بۆ ئەبومەهدی ئەوە ڕوون بوو کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە شەهید دەکرێت.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی: عێراق ساڵی 2014 داوای ئەوەی لە ئەمریکا کردبوو کە بە شێوازی سنوردار لەم وڵاتەدا بێت.
ئەسەدی وتی: دژی ئەوەین حەشدی شەعبی بخرێتە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییەوە.
وتیشی کە لە دۆسیەی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس، دوو لێژنەی عێراقی و ئێرانی پێکهاتوون.