بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێگری ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران لە نووسراوێکدا ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوە ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە کە وڵاتی ئەرمینیا دەیەوێت بە هۆی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیا، کاڵا و پێداویستییەکانی خۆی لە ڕێگای ئێرانەوە دابین بکات.
ئەرمینیا داوای لە ئێران کردووە کە 2250 کاڵا و پێداویستی دیکەی ئێرانی بکرێتە جێگرەوەی کاڵای تورکیا.
ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمە دەرفەتێکە دەگمەنە بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی ئەوان.
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە وەزیری ئابوری و دارایی ئەرمینیا بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی ئێران بکات.
کۆتایی/.