جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە هەولێر بەڕێوەچوو

جام کوردی- هەولێر -بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکومی و چین و توێژە جیاجیاکان، ڕێوڕەسمی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدانی بەرەی خۆڕاگری، شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەیدنس لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

كانونی دووه‌م 4, 2021
in ڕاپۆرت, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە لایەن کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری هەولێر میوانداری دەکرا، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی، مامۆستایانی ئائینی، ڕۆشنبیران و …. بەشدارییان کرد و ستایشی ڕۆڵی شەهید سولێمانییان لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش بە تایبەت هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی کە بەشداریی لەو ڕێوڕەسمەدا کردووە، لە گەڵ بەشداربووان سەبارەت بە کەسایەتی شەهید سولێمانی و ڕۆڵی ئەوان لە شەڕی دژ بە داعش وتووێژی کردووە کە لە درێژەدا هاتووە:

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر:

ئێران تۆڵەی خوێنی شەهید سولێمانی دەکاتەوە

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لەو ڕێوڕەسمەدا یادی شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی بەرز نرخاند و وتی: شەهید سولێمانی هەر لە سەردەمی خەباتی گەلی عێراق دژ بە ڕژێمی بەعسی سەدام لە گەڵ ئەوان بووە و ئەم هاوکارییەش لە ساڵانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش گەیشتە لوتکە.

نەسرووڵا ڕەشنودی وتی: لە عێراق، هەرێمی کوردستان و سوریا، لە هەر شوێنێک کە پێویستی بە هاوکاری دەکرد، شەهید سولێمانی لە بەرەی بەرگری و هاوکاری خەڵک ئامادە دەبوو.

ناوبراو وتی: ڕۆڵی شەهید سولێمانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەیە کە دەبینین لە سەرجەم وڵاتانی جیهان بە تایبەت لە ناوچەکە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ئەو شەهیدانەی بەرەی خۆڕاگری بەڕێوە دەچێت.

سەرکۆنسووڵی ئێران سەبارەت بە تۆڵەی تیرۆری شەهید سولێمانی وتی: شەهیدبوونی ئەو فەرماندە گەورەیە بابەتێکی سادە نییە، کەسایەتییەکی فەرمی و لە فەرماندەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی و وەک میوانی فەرمی سەردانی عێراقی کرد بەڵام لە کردەوەیەکی تیرۆریستی و لە لایەن وڵاتێکەوە کە بانگەشەی ئازادی و مافی مرۆڤ دەکات، بە پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها سەروەری عێراق تیرۆر کرا. ئەمەش مافی سرووشتی ئێمەیە کە تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدە و شەهیدانی دیکەی هاوڕێی بکەینەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری لە سەر ئەم مافەی خۆی دەکات.

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی:

ڕێبازەکەی شەهید سولێمانی بە هەموو هێزێکەوە بەردەوام دەبێت

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی دووبارەی خۆی بە بۆنەی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس و هاوڕێکانی ئەوان لە لایەن ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکاوە جەختی لە سەر بەردەوامیدان بە ڕێبازەکەی شەهیدە سولێمانی کردەوە و وتی: ڕێبازەکەی شەهید سولێمانی کە ڕێگای پاڵپشتی لە زوڵملێکراوان و پاڵپشتی لە خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری و تیرۆریزمە، بە هەموو هێزێکەوە لە لایەن جێگرەوەی بەڕێزیان، لیوا ئیسماعیل قائانی، بەردەوام دەبێت.

مەهدی شوشتەری وتی: بە دڵنیاییەوە کە ئەم کردەوە تیرۆریستییە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی بەهێزی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ درێژەپێدان بەم ڕێگایە نابێت.

ناوبراو وتی کە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەی خۆڕاگری، لە سوریا و عێراقەوە تا یەمەن و لوبنان و هەروەها ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

فازڵ میرانی:

ڕۆڵی شەهید سولێمانی لە شەڕی دژ بە داعش زۆر کاریگەر بووە

سکرتێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆڵی شەهید قاسم سولێمانیی لە شەڕی دژ بە داعش بە گرنگ و کاریگەر ناو برد.

فازڵ میرانی لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس کە لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە وەڵامی پەیامنێری جام کوردی ڕایگەیاند کە شەهید سولێمانی ڕۆڵی گەورە و کاریگەری لە کۆتایی هێنان بە گرووپی تیرۆریستی داعش هەبووە.

ناوبراو وتی کە شەهید سولێمانی نەک تەنیا لە شەڕی دژ بە داعش بەڵکوو لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها شەڕی ئازادکردنی عێراق ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.

میرانی هەروەها وتی کە شەهید قاسم سولێمانی ڕۆڵی گرنگی لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکان لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا هەبووە.

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە چاوەڕوان دەکەین زەینەب سولێمانی کچی شەهید قاسم سولێمانی بێتە هەولێر و لێرە هەموو بیرەوەرییەکانی پێ دەڵێن.

مامۆستایەکی ئائینی:

ئێران هەموو کات پاڵپشت و پەنای ئێمەی کورد بووە

سەرۆکی ڕێکخراوی باوەڕی یەکێک لەو کەسانە بوو کە بەشداری ڕێوڕەسمی ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگریی لە کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر کرد.

مامۆستا زانا خەیام وتی: هەموو کورد و کەسایەتییە سیاسییەکان و تەنانەت وڵاتانی دیکەی جیهان دەزانن کە لەو سەردەمەدا شەهید سولێمانی چۆن بەگریی لە کوردستان کرد.

ناوبراو وتی: ئەگەر هاوکارییەکانی شەهید سولێمانی نەدەبوو ڕەنگە چارەنووسی هەولێر وەک موسڵ و ناوچەکانی ژێر دەستی داعش دەبینرا.

وتیشی: لە شەڕی دژ بە داعش کۆماری ئیسلامی ئێران وەک سەردەمی کیمیاباران و کۆڕەوە گەورەکە هاوکاری ئێمەی کرد و شکۆی بۆ ئێمە لە هەرێمی کوردستان گەڕاندەوە.

ئەم مامۆستا ئائینییە سەبارەت بە هەڕەشەکانی داعش لە سەر هەولێر وتی: ئەو کاتە من لە مەخمور بووم، بە ڕاستی کە ورەی هێزە چەکدارەکان دابەزیبوو بەڵام بەیانی کاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاوکارییەکانی ئێران، پاشەکشەی داعش بینرا و ورەی خەڵک و هێزەکانیش گەڕایەوە.

ناوبراو وتی: لە دەیەی نەوەد کە بەعس هێرشی دەکرد و تورکیا سنوری بە ڕووی ئێمەی کورددا دادەخست، ئێران درگاکانی کردەوە، لە شەڕی دژ بە داعش دیسان خەڵک بەو ڕاستییە گەیشتن کە ئەمجارەش ئێران بووەتە پشت و پەنا و بە هەموو شێوازێک هاوکاری ئێمەی کردووە.

ئەندامێکی عەشیرەتی برادۆست:

شەهید سولێمانی هاوکاری سەرجەم عێراقییەکانی کردووە

حوسێن شێخ محەممەد لە عەشیرەتی برادۆست لە هەرێمی کوردستانیش وتی کە شوێن دەستی شەهید قاسم سولێمانی لە شەڕی دژ بە داعش لە هەر شوێنێکی عێراق دیارە.

ناوبراو وتی: هیوادارین کەسانی وەک شەهید سولێمانی زیاتر بن تا بەرگری لە موسڵمانان بکەن.

وتیشی کە شەهید سولێمانی بە بێ هیچ جیاوازییەک بەرگریی لە موسڵمانان لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش کردووە.

ئەندامێکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان:

ئێران مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خەڵکی خۆی بکات

نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیش لەو ڕێوڕەسمەدا ئیدانەی تیرۆری شەهید سولێمانیی کرد و وتی کە ئەم کردەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی زیاتر ئاڵۆز کرد.

حاجی هێمن کە وەک ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان خۆیی ناساند، وتی: ئێران مافی خۆیەتی کە وەڵامی ئەو کردەوەیە بداتەوە و هیوادارین کە ئەمریکا جارێکی دیکە ئەو هەڵە دووبارە نەکاتەوە.

ناوبراو وتی: ئێران و ئەمریکا دوو هێزی گەورەی ناوچەکە و جیهانن و پێویستیان بە ئاشتی و هێورکردنەوەی بارودۆخەکە هەیە و هیوادارین کە بتوانن لە سەردەمی جۆبایدن گرژییەکان کەم بکەنەوە.

ئەندامی باڵای بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان:

ئامانجی شەهید سولێمانی پاراستنی یەکڕیزی موسڵمانان بووە

کامیل حاجی عەلی ئەندامی باڵای بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە سەر کەسایەتی شەهید سولێمانی وتی: شەهید سولێمانی یەکەم کەس بوو کە لە وڵاتانی دراوسێ لە شەڕی دژ بە داعش هاوکاری هەرێمی کوردستانی کرد.

ناوبراو وتی: هاوکارییەکانی شەهید سولێمانی ڕۆڵی کاریگەری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش هەبوو.

وتیشی کە لە ئێستادا هاوشێوەی بەرەنگاربوونەوەی سەربازی، پێویست بە بەرەنگاربوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕۆیی داعش هەیە.

کامیل حاجی عەلی وتی: شەهید سولێمانی یەک ئامانجی هەبوو، ئەویش پاراستنی یەکڕیزی موسڵمانان بووە.

ئەندامێکی ڕەوتی حیکەمی نیشتمانی:

شەهید سولێمانی بە نوێنەرایەتی سەرجەم مرۆڤایەتی شەڕی دژ بە تیرۆری دەکرد

کاروان بابان ئەندامی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقیش وتی: کاتێک باسی شەهید قاسم سولێمانی دەکەین، لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستانەی بەرامبەر بە مرۆڤایەتی بە گشتی، خۆمان بە شەرمەزار دەزانین، لە بەر ئەوەی کە گیانفیدایی بۆ هەمووان دەکرد نەک تەنیا لایەنێکی دیاریکراو.

ناوبراو وتی: شەهید سولێمانی بە نوێنەرایەتی سەرجەم مرۆڤایەتی شەڕی دژ بە تیرۆری دەکرد و هەر لەم ڕێگایەشدا گیانی خۆیی بەخت کرد.

ئەو ئەندامەی ڕەوتی حیکەمی نیشتمانی عێراق وتی: ئەوە قسەی سەرجەم خەڵکی کوردستان بە تایبەت دانیشتووانی شاری هەولێرە کە شەهید سولێمانی چۆن ئەم شارەی لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش پاراست.

نوێنەری تورکمانەکانی کەرکوک:

عێراقییەکان خۆیان بە هاوخەمی ئێرانییەکان دەزانن

شەعلان ئازەر ئۆغلۆ وەک نوێنەری تورکمانەکانی کەرکوک یادی شەهید سولێمانیی بەرز نرخاند و وتی: هەمووان دەزانن کە شەهید سولێمانی چ پێگەیەکی بەرز و بەڕێزیان بووە و نەبوونی ئەو کەسایەتییە بە بۆشاییەکی گەورەش بۆ تورکمانەکان دادەنرێت.

ناوبراو وتی: کاریگەری شەهیدبوونی ئەو فەرماندە گەورەیە بۆ ئێمە زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە لە عێراق بووە.

وتیشی: هیوادارین کە ئەم پەیوەندییەی عێراقییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بێت.

نوێنەری تورکمانەکانی کەرکوک جەختیکردەوە کە عێراقییەکان خۆیان بە هاوخەمی ئێرانییەکان لە شەهیدبوونی فەرماندە قاسم سولێمانی دەزانن.

لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان کە لە شاری هەولێرە، بەشدارییان کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ لەدەستدانی فەرماندە داعش شکێنەکەی بەرەی خۆڕاگری ڕاگەیاند.

لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بەڕێوەچوو، ئەوەش کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا پیشاندەری ئەوەیە کە خەبات و تێکۆشانی ئەو شەهیدانە تا چەندە کاریگەریی لە سەر ژیانی ئازادی خەڵک و ئاسایشی ئەم وڵاتە هەیە، ئەوەش ڕوون کرایەوە کە خەڵک وەفادارانە وەڵامی تێکۆشانی ئەو دوو شەهیدە ئازیزەیان داوەتەوە.

لە درێژەدا چەند وێنەیەکی ڕێوڕەسمەکەی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر هاتووە.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا شاندەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، تورکمانەکانی تەلعەفەر، زانایانی ئائینی شێعە و سوننە و کۆمپانیاکانی تەکنیکی و ئەندازیاری بەشدارییان کرد.

کۆتایی/.




Previous Post

فازڵ میرانی: ڕۆڵی شەهید سولێمانی لە شەڕی دژ بە داعش زۆر کاریگەر بووە

Next Post

ئەسەدی: دژی ئەوەین حەشدی شەعبی بخرێتە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراق

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ئەسەدی: دژی ئەوەین حەشدی شەعبی بخرێتە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراق

ئەسەدی: دژی ئەوەین حەشدی شەعبی بخرێتە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراق

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020