فازڵ میرانی لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس کە لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە وەڵامی پەیامنێری جام کوردی ڕایگەیاند کە شەهید سولێمانی ڕۆڵی گەورە و کاریگەری لە کۆتایی هێنان بە گرووپی تیرۆریستی داعش هەبووە.
ناوبراو وتی کە شەهید سولێمانی نەک تەنیا لە شەڕی دژ بە داعش بەڵکوو لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها شەڕی ئازادکردنی عێراق ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.
میرانی هەروەها وتی کە شەهید قاسم سولێمانی ڕۆڵی گرنگی لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکان لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا هەبووە.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە چاوەڕوان دەکەین زەینەب سولێمانی کچی شەهید قاسم سولێمانی بێتە هەولێر و لێرە هەموو بیرەوەرییەکانی پێ دەڵێن.