بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە ڕێوڕەسمی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کە لە شوێنی ڕووداوەکە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدانی خۆڕاگری کردەوە.
ناوبراو وتی: ئەبومەهدی موهەندیس ئەندازیاری حەشدی شەعبی بووە و ئەم ڕێکخراوەی دامەزراند و بەڕێوەی دەبرد و لە هەر کات و ساتێکدا هەست بە نەبوونی دەکەین.
فەیاز وتی: ئەمڕۆ لە شوێنێکدا کۆبووینەتەوە کە خوێنی شەهیدانی ڕێگای خودا قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ڕژاوە و جەستەیان لە ڕێگای خودا پارچە پارچە کرا.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی: یەکەم هەنگاو لە تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەم دوو شەهیدە ئازیزە، بەیعەتی نوێ و درێژەدانە بە ڕێبازەکەیان.
کۆتایی/.