بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسیر عەبدولموحسین عەبدووڵا باڵیۆزی عێراق لە تاران سەبارەت بە دەنگی ئەرێنی ئەم وڵاتە بۆ کاراکردنەوەی کۆمیتەی گەمارۆکانی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: مستەفا کازمی نامەیەکی بۆ ئێران ناردووە و لێژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسەش پێک دەهێندرێت.
ناوبراو وتی: لەو پەیامەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە عێراق لە هیچ بڕیارێک لە دژی ئێران بە هیچ شێوازێک پاڵپشتی ناکات.
باڵیۆزی عێراق وتی: ئێران وڵاتی دۆست، دراوسێ و برادەری ئێمەیە و لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەکی زۆر بەهێزمان هەیە و ئەم دەنگدانەش پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
کۆتایی/.