بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مەسعودی وتی کە ڕێکەوتنی ستراتیژی لە گەڵ ئەمریکا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەو ڕێکەوتنە بووەتە ڕێگر لە بەردەم ڕێکەوتنی عێراق و هەر وڵاتێکی دیکە و بەردەوامبوونی هیچ پاساوێکی نییە.
مەسعودی وتی کە ئەگەر حکومەتی مستەفا کازمی هەنگاوی جیدی لە دۆسیەی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هەڵنەگرێت ئەم دۆسیەیە بۆ تاوتوێکردنی ڕەوانەی دادگا نێودەوڵەتییەکان دەکرێت.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی سائیرۆن وتی کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی هەڵوێستێکی ڕوونی لە بەرامبەر ئەمریکییەکان نییە و هەوڵ دەدات کە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە دوا بخات.