بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المسیرە جەختی لە سەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کردەوە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە ئاستێکی باشدایە و چەندین خاڵی هاوبەش ئەوانی پێکەوە گرێداوە و ناتوانین بیر لە پەیوەندییەکانی نائاسایی لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا بکەینەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی: بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە پاش تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس، بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوەیە.
وتیشی کە لە ڕۆژانی داهاتوو ئەو بڕیارە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆتایی/.