بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی دەستەی باڵای دەروازە سنورییەکانی عێراقدا هاتووە کە داهاتی دەروازە سنورییەکان لە ساڵی 2020 بڕی یەک ترلیۆن و 195 ملیار و 266 ملیۆن و 395 هەزار و 323 دینار بووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو داهاتە بەراورد بە ساڵی 2019 بڕی 72 ملیار و 295 ملیۆن و 826 هەزار و 713 دینار زیادی کردووە.
شایانی ئاماژەیە کە داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە ساڵی 2019 بڕی یەک ترلیۆن و 122 ملیار و 970 ملیۆن و 568 هەزار و 610 دینار بووە.
دەستەی باڵای دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ساڵی 2021 ساڵی ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکان دەبێت.
کۆتایی/.