بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی تەقی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق جەختی لە سەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەم وڵاتە کردەوە.
ناوبراو وتی کە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی بێگانە، بڕیارێکی نیشتمانییە نەک تەنیا بڕیارێکی سیاسی.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی بێگانە، وتی کە ئەم بڕیارە بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزبوونی زیاتری ڕەوشی ناوخۆیی عێراق بووە کە ئەنجامێکی باشی نییە.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: سەرجەم هێزەکانی بێگانە دەبێت خاکی عێراق بە جێ بێڵن، ئەگەر وا نەبێت، ویستی ئەوان ڕوونە و ڕێز لە سەروەری وڵاتی ئێمە ناگرن.
مەهدی تەقی وتی: هێزەکانی سوپا، حەشدی شەعبی، دژە تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی دەتوانن ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزن.
وتیشی کە بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی بێگانە لە لایەن ملیۆنان عێراقییەوە پاڵپشتی دەکرێت.
کۆتایی/.