بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هومام حەمودی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس وتی: ئەو دوو شەهیدە گەورەیە ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەریان لە شکستی داعشدا هەبووە، گرووپێک کە پشت و هیوای زایۆنیستەکان و هاوپەیمانەکانی بۆ ڕووخاندنی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە و تاڵانکردنیان بووە.
ناوبراو وتی: ئەم تاوانە تیرۆریستییەی ئەمریکا پیشاندەری تیرۆری حکومی و ڕێکخراوەیی واشنتنە و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی عێراق و خزمەت گەیاندن بە داعش و تیرۆریستان هەژمار دەکرێت.
حەمودی وتی: ئەم تاوانە تیرۆریستییە پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچاوانی ئەمریکییەکان و بۆ هەتا هەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە و نەفرەتی خەڵکی جیهانی بە دواوە دەبێت.
کۆتایی/.