بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد بەدرەدین حەسون وتی: بە نوێنەرایەتی سوریا، کە لە گەڵ قودس مایەوە و لە گەڵ ئێران یەک ئامانجی هەیە، جەخت لەوە دەکەمەوە کە سەرکەوتن بە خوێنی شەهیدانەوە مسۆگەر دەبێت.
ناوبراو وتی: شەهید سولێمانی لە سوریا و عێراق بوو تا ئەو پەیامە بگەێنێت کە هەموومان ئۆممەی ئیسلامین و سنورەکان نابنە ڕێگر لەوەی کە پێکەوە سەرکەوتن بە دەست نەهێنین.
حەسون وتی: شەهید سولێمانی بە خوێنی خۆی ئەو پەیامەی بەو وڵاتانەدا کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی دەکەنەوە، کە ئەگەر وەک ئێران بەرگرییان کە فەڵەستین دەکرد، ئەم وڵاتە و ڕوگەی یەکەمی موسڵمانان ئازاد دەکرا.
موفتی سوریا شەهید سولێمانیی وەک شەهیدێکی جیهانی پێناسە کرد.
کۆتایی/.