بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولموحسین عەبدووڵا لە چاوپێکەوتنی موحسین ڕەزایی سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران وتی کە تاران و بەغدا لە سەر تاوانی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس سکاڵایەکی هاوبەش تۆمار دەکەن.
ناوبراو وتی کە نەبوونی ئەم دوو شەهیدە ئازیزە بە زیانێکی گەورە بۆ گەلانی ئێران و عێراق دادەنرێت.
باڵیۆزی عێراق وتی کە ئەمریکا لە سەر زاری بەرپرسانیەوە دانی بەم تاوانەدا ناوە و لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی بۆ سکاڵای هاوبەش لە پەیوەندیداین.
وتیشی کە عێراقییەکان هیچ کات هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبیر ناکەن.
کۆتایی/.









