بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی وتی کە ئەمریکا تاوانی زۆری لە عێراق کردووە و خوازیاری لاوازبوونی ئەم وڵاتەیە.
ناوبراو وتی کە بە ئەزموون و کردەوە ئەوەمان سەلماندووە کە ڕۆڵەکانی خۆڕاگری، وەفادارترین کەسن بۆ نیشتمانی خۆیان.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ڕۆڵەکانی عێراق پەیوەندییان بە حەشدی شەعبییەوە کرد و درێژە بە خەباتی خۆیان تا دەرکردنی ئەمریکییەکان دەدەن.
وتیشی کە خەباتی ئێمە لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراقە.
کۆتایی/.