بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە یادداشتێکی بۆ ڕۆژنامەی سەباح وێڕای پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی زائینی، هیوای خواستووە کە عێراق لە ساڵی نوێ بتوانێت بە سەر کێشە و گرفتە ئەمنی و ئابورییەکاندا زاڵ ببێت.
لەو یادداشتەدا هاتووە کە لە کاتێکدا ماڵئاوایی لە ساڵی 2020 دەکەین کە کۆمەڵە کێشەیەکی ئابوری، ئەمنی، سیاسی و تەندرووستی لەم ساڵەدا بینرا و وڵاتی لە لێواری نوقمبوون نزیک کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە بوونی ئەم قەیرانە بەردەوامانە پیشاندەری ئەوەیە کە شێوازی ئیدارەدانی وڵات ڕوبەڕوی کۆمەڵە کێشە و کەموکوڕییەک بووەتەوە و بەرپرسیاریەتی مێژوویی و نیشتمانی ئەوە دەخوازێت بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانانە هەوڵی جیدی بدەین.
بەرهەم ساڵح هەروەها ڕایگەیاندووە کە عێراقییەکان نابێت تاوانی ململانێ و شکستە سیاسییەکان و گەندەڵی و یاریکردنی بە بژێوی ژیانی خۆیان بدەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف، ڕایگەیاندووە کە عێراقییەکان شیاوی باشترین ژیانن و دەبێت کەڵک لە سەرچاوەکان و پێگەی ژئۆپۆلتیکی وڵاتی خۆیان وەربگرن.
کۆتایی/.