بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس کە لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، وتی: دەرکردنی ئەمریکییەکان بووەتە داواکارییەکی گەلی عێراق و بە پەسەندکردنی بڕیاری پەرلەمان و بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ملیۆنی لە پاش شەهیدبوونی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هیچ چارەیەکیان بەدەر لە کشانەوە لە عێراق نییە.
ناوبراو وتی: شەهید سولێمانی ڕۆڵی کاریگەری لە کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەمریکییەکان و هەروەها شکستی گرووپە تیرۆریستییەکانی قاعیدە و داعش لە عێراق هەبووە.
عامری وتی: ئەم دوو فەرماندەی بەرەی خۆڕاگرییە بە دەستی یەکێک لە ناپاکترین تاوانبارەکانی مێژوو واتە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەهید کران.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: شەهید سولێمانی هیچ کات نامرێت لە بەر ئەوەی کە جیلێک لە گەنجانی خۆڕاگریی پەروەردە کردووە.
وتیشی کە وەفاداری بۆ ئەم شەهیدانە تەنیا لە دەرکردنی ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق، سەروەری یاسا و گەڕانەوەی شکۆی سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتەدایە.
کۆتایی/.