بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لەو ڕێوڕەسمەدا جەختیکردەوە کە شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خاوەنی زیاترین گیانفیدایی و لێهاتوویی بوون.
ناوبراو وتی: ئەو دوو شەهیدە ئازیزە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە قاعیدە تا داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە خەباتێکی بێ وچانیان هەبوو.
باڵیۆزی ئێران وتی: تاوانی تیرۆری ئەو دوو شەهیدە لە مێژوودا بە ناوی ئەمریکییەکانەوە تۆمار کراوە و هیچ کات لە بیرەوەری و دڵی مرۆڤەکان پاک ناکرێتەوە.
مەسجدی وتی: شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دوناڵد ترەمپ تیرۆر کران، لە کاتێکدا کە ئەوان شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئازادکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعشیان دەکرد.
ناوبراو وتی: تۆڵەی خوێنی ئەم دوو شەهیدە. دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، شکستی سیاسەتی ئەمریکا و لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی و ئازادی قودسی پیرۆز دەبێت، لە بەر ئەوەی کە کوژرانی هیچ کەس و بەرپرسێک لە ئەمریکا ناتوانێت هێندەی خوێنی ئەم دوو شەهیدە بێت.
کۆتایی/.