بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وتی کە هاوکارییەکانی ڕووسیا و ئێران لە بواری سەربازی و بەرگری بە تەواوی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاند کە ڕووسیا لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران ڕەچاوی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە و گرنگی بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەدات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە بۆ پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئێران لە بواری سەربازی و بەرگری هیچ بەربەستێک نابینین و ئەم بەربەستانەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵگیراوە.
گەمارۆ سەربازییەکانی ئێران لە پێنجەم ساڵۆگەڕی ڕێکەوتنی ناوەکی لە 18 ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو کۆتایی هات.
کۆتایی/.