هەندێک جار دەسەڵاتداران بینایەک چێ دەکەن کە بۆ بەرەی پاش جێی سەرەنج دەبێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری، هەندێک جاریش ئەوە سروشتە کە شوێنێک دەخولقێنێت کە سەرەنجی مرۆڤ بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
قەڵایەک بەجێماو لە سەردەمی ئۆرارتووییەکان بە ٣٥٠٠ ساڵ مێژوو. قەڵای قابان یان قەڵای ماکۆ قەڵایەکە کە ٩٠٠ ساڵ لەمەوپێش تەیمووری لەنگ نەیتوانی داگیری بکات. چونکوو هیچ دەرکەیەکی چوونە ژوورەوەی نەبوو و تا سەردەمی دەسەڵاتداری شا ئیسماعیلی سەفەوی دزەی تێدە نەدەکرا.
ئۆرارتووییەکان لە قەڵای قابان یان قەڵای ماکۆ لە بەرانبەر مەسێحییەکان شکست دەهێنن و پاشان شکستی ئەرمەنییەکان لە قەرەقویونلووەکان لە ئەو قەڵایە دەبینین و لەسەردەمی شاعەباسی دووهەم بڕیاری ڕووخانی دەدرێت کە بەختەوەرانە ئەو ڕووخانە سەرناکەوێت.
کاتێک کە باس لە قەڵای قابان یان ماکۆ دەکەین باش لە شوێنێک دەکرێت کە سروشت و مێژوو دەستیان بەدەستی یەکەوە داوە تا شتێک بخولقێنن کە هەزاران هەزار ساڵ مرۆڤ تووشی سەرسووڕمان بکات. ئەم قەڵا لە شاری ماکۆ هەڵکەوتووە کە خودی شاری ماکۆ پێکهاتووە لە حەشیمەتێکی کورد و تورک و شارەکە دەکەوێتە نێوان کێوی قیە و سەبەد داغی لە باکووری پاڕێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
ئەو قەڵایە شوێنێکە کە کێو لە بەرانبەر گەورەیی خولقێنەر سەری کڕنۆش دادەنەوێنێت و دیسان ئێرە شوێنێکە کە مێژوو بە پشت بەستن بە تێپەڕینی هەزاران ساڵ هێشتا خۆی دەنوێنێت.
قەڵا-شاری ماکۆ یان قابان بە ڕووبەری زیاتر لە ٢٥٠ دۆنم مێژوویەکی کۆن لە ئەو شوێنە لە ئێران دەگێڕێتەوە. لە هەڵکۆڵینەکانی ئەو قەڵایە، ئامێری ژیان لە ٣ هەزار ساڵ پێش ئێستا تا دواییەکانی سەردەمی قاجاڕەکان دەست کەوتووە.
ئەو قەڵا-شارە دەسەڵاتدارانی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بە شێوەیەک کە مێژووی بنچینەی دیوارەکانی دەگێڕێتەوە بۆ سەردەمی ئۆرارتووییەکان و گەچ بڕی و نەژیارڤانی و جوانکاری هەر بەشێکیشی نیشانەی ڕوانگە و بیری هەر سەردەمێکە. لە ئەو قەڵایە هەر لە سەرەتاوە وەکوو پەناگەیەکی نیشتەجێی و قەڵایەکی سەربازی کەڵک وەرگیراوە.
لە سەرچاوە مێژووییەکان گرینگایەتی سەربازی و ستراتیژیکی قەڵای قابان (قەپان) لە سەردەمی دەسەڵاتداری تەیموورییەکان، سەلجووقییەکان و و سەفەوییەکان و قاجاڕییەکان هاتووە.
ئەو قەڵایە بە پێی کتێبە مێژووییەکان لە دوو بەشی قەڵای سەروو(قابان) و قەڵای خواروو پێک هاتبوو. قەڵای سەروو هیچ دەرکەیەکی نەبووە و تەنیا ڕێگای چوونە ژوورەوەی داڵان و تونێلی نهێنی بووە.
قەڵای خواروو شوێنی ژیانی سەربازان و هێشتنەوە ماڵ و ئامێر و ئاژەڵ بووە ئاڵبەت وا دیارە کە لە سەردەمی سەفەوییەکاندا بازاڕیشی تێدا بووە.
ئەو شارە لە دیوار، شوێنی چاوەدێری بەرز و شوێنی شانشین، حەمام و زیندانی هەیە.
لە سەردەمی هێرشی شاعەباس پێش لە کۆنترۆڵی قەڵاکە، شا لە قەرەعینی(چاڵدوران) نیشتەجێ بوو و بە نەخشەی خێڵی ورەداغ، پسک و ماکۆ کە لە ژێر کۆنترۆڵی مستەفا سوڵتان مەحموودی بوو لە کۆنترۆڵی دەوڵەتی عوسمانیەکانیان دەرهێنا.
قەرەداغییەکان سەرەتا قەڵای خواروویان کۆنترۆڵ کرد و پاشان قەڵای قەبان کە مستەفا بەیک تێیدا خۆی حەشار دابوو، داگیر کرد.