مەهدی شوشتەری لەم چاوپێکەوتنەدا، پەیوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراقی بە مێژوویی و ڕیشەدار لە ڕەهەندە سیاسی، ئابووری و رۆشنبیری و…هتد ناوبرد و پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولای بە ڕووبەگەشە وێنا کرد کە تێیدا هەرێمی کوردستان بەهۆی هاوبەشیە مێژوویی و کۆمەڵایەتیەکان پشکێکی لەبەرچاوی لە بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بەردەکەوێت. کاڵا و بەرهەمە ئێرانیەکان پێگەیەکی تایبەتیان لای خەڵک و بەکارهێنەرانی هەرێمی کوردستان هەیە.
سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران وتی: بڕوام وایە تواناگەلێکی ئەرێنی زۆر بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە. لەم نێوەندەدا خواستی حکومەت و کەرتی تایبەت بۆ پەرەپێدانی هەرچی زیاتری بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.
شوشتەری دەربارەی بەشداری کۆمپانیا ئێرانیەکان لە پێشانگا ئەنجامدراوەکانی سلێمانی دا، وتی: لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان لە سلێمانی ئەنجامدا. ئەم پێشانگایە بە بەشداری زیاتر لە ١١٥ کۆمپانیای ئێرانی لە ١٥ گروپی کاڵا ئەنجادرا کە لەم نێوەندەدا ٧٠ کۆمپانیای نمونەیی هەناردەکردن، بەرهەمەکانی خۆیان خستەڕوو.
ناوبراو وتیشی: ئەم پێشانگایە لە ڕووی کواڵێتیەوە لە ئاستێکی باشدا بوو و بازرگان و خەڵکێکێ ئاسایی زۆر بەشداریان تێدا کرد. ئەنجامدانی پێشانگاکان بەهی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وەستاوە و هیوادارم لەگەڵ باشتربوونی بارودۆخی کۆرۆنادا، سەرلەنوێ ئەنجامدانی پێشانگاکان دەست پێ بکەینەوە. لە چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دا کە بڕیارە لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ دا ئەنجام بدرێت، بە دڵنیایی بینەری ئامادەبوونی کۆمپانیا بەهێزەکانی ئێران دەبین.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربارەی پەیوەندیە زانکۆییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هاوکاریەکانی نێوان زانکۆکانی هەردوولا لەم ساڵانەیدوایی دا و خوێندنی ساڵانە سەدان خوێندکاری هەرێم لە زانکۆکانی ئێران و ئامادەیی بەشێک لە زانکۆکانی ئێران بۆ کردنەوەی لق لە هەرێمی کوردستان کرد.