عەلی عەلاوی لەو بارەوە وتی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لسەر نەوت ڕێککەوتووین و ئەبێ ڕێککەوتنەکە لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت.
بە گویرەی هەواڵەکان سەبارەت بە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢١، نرخی هەر بەرمیل نەوت ٤٢ دۆلار دایری کراوە و بڕایرە ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت کە ٢٥٠ هەزاری هی هەرێمی کوردستان دەبێت.
عەلاوی وتیشی: نەوتی هەرێمی کوردستان 6-7 دۆلار کەمتر لە نەوتی عێراق دەفرۆشرێت کە ئەگەر هەریمی کوردستان لەگەڵ ڕادەست کردنی بە دەوڵەتی ناوەندی ڕێکبکەوێت و پەرلەمانیش پەسەندی بکات، بەشی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ئەو پارەیە دەدرێت.