زێباری لە دیدارێکدا لە کەناڵی ئای نیوز وتی: “: هەموو لایەنە كوردییەكان زانیاریان لەسەر رێككەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هەیە، هەرکەس بڵێت وانییە ڕاست ناکات.”
وتیشی: “ڕێککەوتنەکە تەشویشی خراوەتەسەر، بۆرییەكە رێككەوتنی لەسەر كراوە، وردەكاریتری زۆر هەن، هەناردەی نەوت دەچێت بۆ بانكێكی توركی، ئەوان مافی خۆیان هەڵدەگرن لەو وەبەرهێنانە.”
زێباری ئاماژەی بەوەشكردووە کە “نەوتی هەرێم ناچێت بۆ ئیسرائیل، كۆمپانیا دەیكڕن و بەكێی دەدەن پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.”