بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌غداد رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و چه‌ند مووشه‌کێک ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز کراون ئه‌وه‌ش هێرشه بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هێرشێکی راستەوخۆشە بۆ سەر سەروەریی حکوومەتی عێراق. |
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غداد رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یێک مووشه‌ک ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد کراون به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانی باڵیۆزخانه‌که‌وه تێکشکێنراون و زیانی لاوەکیی بە شوێنی باڵیۆزخانەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووە.
باسی له‌وه‌ش کردووه: “راپۆرتمان پێگەیشتووه دەربارەی زیانگەیاندن بە ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەگەری بوونی چەند قوربانییێک لە نێو خەڵکی سیڤیلی بێتاوانی عێراق”.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌غداد ده‌شڵێت: “وەک چەندین جار رامانگه‌یاندووه ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی حکوومەتی عێراق، ئێمە بانگ لە هەموو سەرکردە سیاسی و حکوومییەکانی عێراق دەکەین کە هەنگاو بۆ ڕێگەگرتن لەو جۆرە هێرشانە هەڵبگرن و بەرپرسیارانە مامه‌ڵه بکه‌ن”.