مه‌حموود حاجی ساڵح، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وتوێژێک له‌گه‌ڵ جام کوردی و به‌بۆنه‌ی 28همین ساڵۆگه‌ڕی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه وتی: 2016/3/16 که 28 ساڵ له‌سه‌ر مه‌رگه‌سات و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و هه‌ورامان تێده‌په‌ڕێت، و ئێمه هه‌موو ساڵێک ئه‌و یاده به‌رز و پیرۆز ڕائه‌گرین چونکه یه‌ک له ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ئێمه و به‌تایبه‌ت ناوچه‌که‌یه که تیایدا 5000 ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر شه‌هید کران و زیاتر له 10000 که‌سیش بریندار بوون.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: لێره‌دا پێویسته سپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ین که له‌و قۆناغه‌دا باشترین یارمه‌تیده‌ری ئێمه بوو، هه‌م بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و کاره‌ساته بۆ هه‌موو جیهان، به داخه‌وه له‌و کاته‌دا هیچ وڵاتێک به‌هانای گه‌له‌که‌مانه‌وه نه‌هات. بهبهختهوهرییهوه ئێستا هه‌ڵه‌بجه به هۆی ئه‌و شه‌هیدانه‌وه بۆته پارێزگایه‌ک و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشترین خزمه‌تگوزاری ئاراسته‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی ئه‌مساڵ وتی: بێ گومان ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرین به‌ڵام چونکه باری دارایی هه‌رێم باش نییه ڕه‌نگه به‌و گه‌وره‌ییه نه‌بێت که ساڵانی ڕابردوو بووه. به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ ناتوانین میوانداری لایه‌ن و وڵاتی زۆر بکه‌ین.