
لیبیا به‌ره‌و شه‌ڕێکی بێ کۆتایی
جام کوردی:
سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ ئه‌لجه‌زایر و وتووێژی له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به قه‌یرانی لیبیا هاوکات له گه‌ڵ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی فه‌رانسه، به‌ریتانیا و ئه‌مریکا له‌م وڵاته سه‌لمێنه‌ری گرنگی ستراتژیکی لیبیا و ڕووداوهکانیهتی له هاوکێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
سرگێی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی دووشه‌ممه له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌لجه‌زیره جه‌ختی کرده‌وه کێشه‌کانی لیبیا یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانی گرنگی وتووێژی به‌رپرسانی ڕووسیا و ئه‌لجه‌زایر بووه.
لاوڕۆڤ جه‌ختی کرده‌وه که لێکدانه‌وه‌ی به‌ستێنه‌کانی جێبه‌جێ کردنی هاوکاری ستراتژیکی نێوان ڕووسیا و ئه‌لجه‌زایر که له ساڵی 2001 له نێوان سه‌رکرده‌ی دوو وڵات واژۆی له سه‌ر کراوه له ئامانجه‌کانی دیکه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌لجه‌زیره بووه.
ئاماژه به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتژیکی نێوان مۆسکۆ و ئه‌لجه‌زیره به هۆی سنوری هاوبه‌شی ئه‌لجه‌زایر له گه‌ڵ لیبیا پیشان ده‌دات که ڕووسیا بۆ ده‌ستێوه‌ردان له هاوکێشه‌کانی نوێی لیبیا و ئه‌فریقا پلانێکی هه‌یه.
لاوڕۆڤ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووسیا ستایشی هه‌وڵه‌کانی ئه‌لجه‌زایر بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی قه‌یرانی لیبیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌فریقا وه‌ک مالی ده‌کات.
ئه‌م چه‌شنه لێدوانانه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که مۆسکۆ گرنگی به ڕووداوه‌کانی ئه‌فریقا ده‌دات و کۆشکی کرملێن نیازی چالاکی و کاریگه‌ری له هاوکێشه‌کانی هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕاپۆرته‌کان له ماوه‌ی حه‌وته‌کانی ڕابردوو پیشان ده‌دات که چه‌ندین گرووپ له هێزه تایبه‌ته‌کانی ئاسمانی به‌ریتانیا له ناوچه‌یه‌ک له باشوری تهبرووک جێگیر کراون و بۆ ده‌ستێوه‌ردانی به‌ربڵاوی سه‌ربازی له لیبیا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده کردنن.
هه‌روه‌ها میدیاکانی ڕۆژئاوا به‌م دواییانه چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاند که هێزه سه‌ربازییه‌کانی فه‌رانسه به نهێنی سه‌رقاڵی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی لیبیان.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌مریکاش له ماوه‌ی ڕابردوو به بۆردومانی پێگه‌ی تیرۆریستان له لیبیا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی لیبیای کردووه‌ته ئه‌مری واقیع.
ڕۆژنامه‌ی الاخبار له ماوه‌ی ڕابردوو له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای ئه‌منی ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ڕووسیا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامی چالاکییه تایبه‌ته‌کان له سه‌ر ئاسمانی لیبیا سووڕاونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌و مانگی دهسکردهیه که مۆسکۆ بۆ ناسینه‌وه‌ی چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ته‌رخانی کردووه.
به‌رپرسانی وڵاتانی ئاماده‌بوو له گۆڕه‌پانی سیاسی لیبیا به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ته‌نیا به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستی و توندڕۆ‌کان هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
خاڵێک که ناتوانین له به‌رچاوی نه‌گرین ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌وڵانه و ئاماده‌بوونی هێزه گه‌وره‌کانی جیهان له لیبیا که ئه‌ڵبه‌ت به بێ موڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، به ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه.
مه‌زنده ده‌کرێت که پێنج هه‌زار ئه‌ندامی داعش له لیبیا بن و به‌م پێیه‌ش پێویسته به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که سه‌رجه‌م هه‌وڵه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی وڵاتانی زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و ڕووسیا و هه‌روه‌ها وڵاتانی هاوسنوری لیبیا به ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م پێنج هه‌زار تیرۆریستهیه.
به تێڕوانینی شاره‌زایان، بیر و ڕای خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌م پرسیاره ده‌ڕوات که ئایا هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئامانجی گه‌وره‌تریشیان له لیبیا هه‌یه.
به‌شداری سه‌ربازی و ڕاسته‌وخۆی وڵاتانی زلهێز که ململانێکانیان له گه‌ڵ یه‌کدی ئاشکرایه، ده‌توانێت ئه‌وه‌مان پێ بڵێت که لیبیا به ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه‌کی قه‌یران نییه، به‌ڵکوو ده‌توانێت گۆڕه‌پانێک بۆ کێبه‌ڕکێی گه‌وره‌تر بێت. ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌فرایه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که لیبیا به‌ره‌و شه‌ڕێکی بێ کۆتایی ببات.








