وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کردووە لە دواى کۆبوونەوەى هەردوو وەزیرى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێم و ئێران لە هەولێر، ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە.
بهپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ ١ى ئازارى ٢٠١٦ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە ،تیایداهاتووە کە لە دواى کۆبوونەوەى هەردوو وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم و ئێران ڕێکەوتنێکیان واژووکردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “هەردوولا ڕێککەوتن کە کارئاسانی بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندکاران بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کاری زانستی و توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزمون و شارازایی, هەروەک هەردوولایەن وێڕای کارکردن بۆ ناساندنی ناوەندەکانی توێژینەوە لە بوارەکانی زانستی مرۆیی و پیشەیی و پزیشکیی، هاوکات پشتیوانی کار و پرۆژە و توێژینەوەی هاوبەش دەکەن و, هەوڵ دەدەن گروپی توێژینەوەی هاوبەش دروست بکەن بۆ ئەو پرسە زانستیانەی کە کاریگەری ستراتیجیان بۆ هەردوولا هەیە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵادا ئەوەش هاتووە “لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا و خوێندنی تایبەتدا هاوکاری کردنەوەی لقی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت لە هەرێمى کوردستان”.