جام کوردی:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که نمایشێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له ده‌ریای خه‌زه‌ر به‌ڕێوه ده‌بات. له‌م نمایشه سه‌ربازییه‌دا زیاتر له 50 که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری ڕووسیا به‌شداری ده‌که‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هاتووه که ئیش و کاری سه‌ره‌تایی تایبه‌ت به‌م نمایشه کۆتایی هاتووه و که‌شتییه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا که له‌و ده‌ریایه جێگیر کراون بۆ کرده‌وه سه‌ربازییه‌کان ئاماده ده‌بن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که نمایشه سه‌ربازییه گه‌وره‌که‌ی ده‌ریای خه‌زه‌ر، هاویشتنی موشه‌ک و لێدانی ئامانجه‌کانی وشکانی، ده‌ریایی و ئاسمانی له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌چوونی نمایشه سه‌ربازییه‌که‌ی سوپای ڕووسیا له ده‌ریای خه‌زه‌ر به هۆی سه‌رقاڵبوونی ئه‌م وڵاته به شه‌ڕی سوریاوه گرنگی زۆری هه‌یه. سوپای ڕووسیا بۆ یه‌که‌م جار له به‌رواری 7ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2015 له ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه 26 موشه‌کی جۆری کرۆزی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سوپای سوریا به‌ره‌و ئامانجه دیاری کراوه‌کان هاویشت که له سه‌ر 4 که‌شتی شه‌ڕکه‌ری ڕووسیا له‌و ده‌ریاوه بووه.