جام کوردی:
سه‌رکه‌وتن به درووشمی هیوا جارێکی دیکه ئه‌وه‌ی پیشاندا که بیر و هزری ڕیفۆرمخوازی سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هه‌وراز و نشێوه‌کانی، هێشتا له ئێران زیندووه و ده‌توانێت حه‌ماسه‌ت بخوڵقێنێت. 7ی ڕه‌شه‌ممه، گه‌لی ئێران له ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و پێنجه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری به‌شدارییان کرد. له‌م نێوه‌نده‌دا درووشمی ” هیوا، ئارامی و گه‌شه‌ی ئابوری ” له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که ده‌نگی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئیئتلافی 30+16، ئیئتلافی یه‌کگرتووی ڕیفۆرمخوازه‌کان بخاته سندۆقه‌کانی ده‌نگدان. سه‌رکه‌وتنی ڕیفۆرمخوازان و که‌سایه‌تییه میانه‌ڕۆکان له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و نه‌مانی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری، سه‌لمێنه‌ری وه‌ڵامی توندی گه‌له به توندڕۆیی. که‌شی نوێی سیاسی له درێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی وڵات له گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی و به ئاکام گه‌یاندنی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی به‌ستێنی پێویست ده‌خاته به‌رده‌م کابینه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی تا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی بۆ وڵات هه‌بێت.
گۆڕانکارییه‌کانی سیاسی ناوخۆی ئێران به‌رده‌وام جێی سرنجی میدیا بیانییه‌کان بووه. ئه‌م بابه‌ته به تایبه‌ت له کاتێکدا که تاران ڕه‌وتێکی نوێی له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان په‌یره‌و ده‌کات، گرنگی زۆرتری هه‌یه. نیۆیۆرک تایمز، واشنتن پۆست، گاردییه‌ن، گۆڤاری ویک، نیۆزویک و زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان، هه‌واڵده‌ری و گۆڤاره به‌ناوبانگه‌کانی ڕۆژئاوا، شرۆڤه و ڕووماڵی تایبه‌ت به هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌رییان هه‌بوو.
ماڵپه‌ڕی بلۆمبرگ له ڕاپۆرتێکدا به ناونیشانی ” هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران پیشانده‌ری پشتیوانی به‌هێزه له میانه‌ڕۆکان ” وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ ده‌سپێکی ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌ڵبژاردووه. چه‌ند کاتژمێر به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له په‌یامێکدا که له پێگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌دا بڵاو کرایه‌وه، کاتی ئێستای به کۆتایی کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان ناو برد و جه‌ختی له سه‌ر پێویستی یه‌کگری خه‌ڵک کرده‌وه له پێناو که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تی ناوخۆیی و ده‌رفه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی وه‌رزێکی نوێی گه‌شه‌پێدانی وڵات.
بلۆمبرگ، ڕۆحانیی به گه‌ڵاڵه‌داڕێژی وه‌رچه‌رخانی دیپلۆماسیه‌تی ئێران ناو بردووه و هه‌بوونی پارله‌مانێکی میانه‌ڕۆیی له گه‌ڵ ئه‌م کابینه‌یه به ده‌رفه‌تێک بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی ده‌ره‌کی ده‌زانێت که ده‌توانێت ڕه‌وتی ئاسانکاری یاساکانی بازاڕی ئازاد له ئێران دابین بکات.
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌وه‌ی ده‌رخست که ڕیفۆرمخوازه‌کان و میانه‌ڕۆکان سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه. ئه‌مه ناونیشانی نیۆیۆرک تایمزه له ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت به هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران که نووسه‌رێکی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به ناوی تۆماس ئه‌ردبرینک نووسیویه‌تی. په‌راوێزخستنی بناژۆخوازه‌کان و نه‌مانی هه‌ندێک کاندیدی به‌ناوبانگی وه‌ک محه‌ممه‌د ته‌قی مێسباح یه‌زدی و محه‌ممه‌د یه‌زدی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری له‌و خاڵانه‌یه که ناوبراو له بابه‌ته‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه.
به‌شداری زۆرینه‌ی دانیشتووانی تاران له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا له‌و بابه‌تانه‌یه که له‌م نووسینه‌دا باسی له سه‌ر کراوه. نیۆیۆرک تایمز به‌شداری زۆرینه‌ی دانیشتووانی تارانی به کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر توندڕۆ‌کان و هیواداری ئه‌وان سه‌باره‌ت به که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ناو بردووه.
هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی پیشان ده‌دات هیچ یه‌ک له سێ لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که ( بناژۆخوازه‌کان، میانه‌ڕۆکان و ڕیفۆرمخوازه‌کان ) زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی‌یان به ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام ڕیفۆرمخوازه‌کان به‌راورد به بناژۆخوازه‌کان ده‌نگی زۆرتریان به ده‌ست هێناوه. ئه‌م هه‌واڵده‌رییه لایه‌نگرانی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێرانی به‌و توندڕۆوانه ناو بردووه که خوازیاری ئاڵۆزی زیاتر له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا بوون و شکستی ئه‌وان له ده‌ره‌نجامی ئیراده‌ی لایه‌نگرانی میانه‌ڕۆیی بووه.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی واشنتن پۆستیش باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانی کردووه و به‌م مانشێته پێشوازیی له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری کردووه، ” ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رۆک ڕۆحانی و میانه‌ڕۆکان “.
واشنتن پۆست وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی سه‌رکه‌وتنی کاندید و که‌سایه‌تییه میانه‌ڕۆ و ڕیفۆرمخوازه‌کان له تاران، دۆخی هاوسه‌نگی هێزی له ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی به هۆی سه‌رکه‌وتنی بناژۆخوازه‌کان له قه‌زاکان به ناڕوون ناو بردووه. گێڕانه‌وه‌ی وته‌کانی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و سه‌عید له‌یلاز له خاڵه گرنگه‌کانی ڕاپۆرته‌که‌ی واسنتن پۆست بووه. ڕه‌فسه‌نجانی قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی به سه‌رده‌می یه‌کگرتوویی و هه‌وڵدان له پێناو ئاوه‌دانی وڵات ناو بردووه و سه‌عید له‌یلاز له که‌سایه‌تییه ڕیفۆرمخوازه‌کان، پارله‌مانی داهاتووی بۆ ئه‌م ڕه‌وته به هه‌ره گرنگ پێناسه کردووه.
ڕۆژنامه‌ی لۆسانجلێس تایمز هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانی وه‌ک ڕیفراندۆمێک به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 ناو بردووه. ئه‌م ڕۆژنامه له ڕاپۆرته‌که‌یدا سه‌رکه‌وتنی لایه‌نگرانی حکومه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی به ده‌رفه‌تێک له پێناو به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا، دابین کردنی چاکسازییه‌کانی ناوخۆیی و ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی ناو بردووه.
ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی شیاوبوونی کۆمه‌ڵێک له کاندیده‌کانی ڕیفۆرمخواز پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ری ده‌ستوور، ئیراده‌ی لایه‌نگرانی ئه‌م ڕه‌وته سیاسییه‌ی بۆ به‌شداری کاریگه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان و شکستی بناژۆخوازه‌کان به‌هێزتر کرد.
شکستی توندڕۆ‌کان له به‌رامبه‌ر ڕیفۆرمخوازه‌کان مانشێتی ڕاپۆرتی گۆڤاری ویک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئێران بووه. ویک له ڕاپۆرته‌که‌ی ئاماژه‌ی به‌م خاڵه داوه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌می ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هیچ لایه‌نێک سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام ڕیفۆرمخوازه‌کان به‌راورد به دوو لایه‌نی دیکه واته بناژۆخوازه‌کان و میانه‌ڕۆکان کورسی زۆرتریان به ده‌ست هێناوه.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامیی به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی و کابینه‌که‌ی ناو بردووه. سه‌رکه‌وتنی ڕیفۆرمخوازه‌کان سه‌ره‌ڕای ڕه‌ت کرده‌نه‌وه‌ی شیاوبوونی به‌شێکی زۆری کاندیده به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م ڕه‌وته له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ری ده‌ستووه و سه‌رکه‌وتن به ئیئتلافێک که زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی نه‌ناسراو بوون، سرنجی ڕاپۆرتی لۆسانجلێس تایمزی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه.
ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانی به په‌سه‌ندکردنی شیاوبوونی کابینه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی و ئه‌دا و کارکردنی ناو بردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه که پارله‌مانی داهاتوو هاوڕێی کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا ده‌بێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی که‌سایه‌تییه توندڕۆ‌کان له پارله‌مان ده‌رفه‌تێکه که موڵه‌تی ئه‌وه به حکومه‌ت ده‌دات به‌ستێنی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی زیاتر دابین بکات.