جام کوردی:
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئائینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی ئه‌م وزاره‌ته له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیر و هزری ته‌کفیری له هه‌رێم، ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان له‌م چوارچێوه‌دا ئاماده‌یه پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌شی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیر و هزری ته‌کفیری و له ناوبردنیان له ناوچه‌که به هاوبه‌شی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت له گه‌ڵ ئێران هه‌بێت.
ناوبراو له وتووێژ له گه‌ڵ په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنا له هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه: به پێی فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئائینی، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پلانێکی گشتگیری بۆ سامانده‌ری وتاربێژانی مزگه‌وته‌کانی هه‌رێم ده‌ستپێکردووه که پێشتر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نگرانی داعش و بیر و هزری ته‌کفیری بوون.
نه‌قشبه‌ندی له درێژه‌دا وتی: له‌م پێناوه‌دا به سه‌رجه‌م وتاربێژان ئه‌مر کراوه که ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی یاسا هه‌نگاو بنێن، له سه‌ر کاره‌کانیان لاده‌برێن و یاسا ئه‌وه‌شی ڕوون کردووه‌ته‌وه که هه‌ر چه‌شنێک بانگه‌شه بۆ بیر و هزری توندڕۆوانه قه‌ده‌غه‌یه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئائینی ڕوونیکرده‌وه: به‌داخه‌وه ئه‌م بیر و هزرانه که بنه‌ڕه‌تی بۆ بیر وهزری سه‌له‌فی و وه‌هابیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه به کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی داده‌نرێت و کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌م ڕه‌وته له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوو بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ ئامارێک بۆ په‌یوه‌ندی کردنی کوردان به گرووپی تیرۆریستی داعش تۆمار نه‌کرێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له درێژه‌دا وتی: به‌شێک له وتاربێژانی مزگه‌وته‌کان ڕۆڵی کاریگه‌ریان له په‌یوه‌ندی گه‌نجان به داعشه‌وه هه‌بووه که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، هۆشداریمان داوه که بانگه‌شه‌ی بیر و هزری توندڕۆوانه به مانای پێشێل کردنی یاسایه و که‌سی تاوانبار ڕاده‌ستی مه‌حکه‌مه ده‌کرێت.
ده‌وترێت پاش سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش نزیکه‌ی 400 کوردی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییان به‌م گرووپه‌وه کردووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که داعش ژماره‌یه‌کی زۆری کوردانی له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیدا له سێداره داوه و دڕندانه‌ترین شێوازی به‌رامبه‌ر به‌وان به کار هێناوه.