جام کوردی:
وه‌زیرانی نه‌وتی ڕووسیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و ڤه‌نزولیا پاش کۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی ده‌وحه، ڕایانگه‌یاند له پێناو سه‌قامگیری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له ئاستی مانگی ژانۆیه ڕێکه‌وتن کراوه به‌ڵام جێبه‌جێ کردنی به‌نده به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌وت، پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه، دانیشتنی نێوان ئێران، ڤه‌نزولیا، عێراق و قه‌ته‌ر له تاران و ئه‌گه‌ری دابین کردنی به‌ستێنی ده‌ستێوه‌ردانی کاریگه‌ری ئۆپێک، نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ڕۆیشت، به‌ڵام له لایه‌که‌وه نیگه‌رانی بازاڕ سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی و له لایه‌کی دیکه‌وه ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری خستنه‌ڕووی نه‌وت، کاریگه‌ریی له سه‌ر نرخی نه‌وتی خاو داناوه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌وتی پاشه‌که‌وت کراوی نه‌وتی خاو له ئه‌مریکاش یارمه‌تیده‌ری لاوازبوونی نرخی نه‌وت بووه، کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وت له ئێستادا له ژێر گوشاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت دان و بازاڕ به‌رده‌وام به گومانه‌وه له داهاتووی نرخه‌کانی نه‌وت ده‌ڕوانێت. ئێران له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان به ته‌نیا موڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ڕۆژانه یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بکات، به‌ڵام ئه‌م سنورداربوونه به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له ناو براوه.
به‌م پێیه‌ش، ئێران به نیازه له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خۆی یه‌ک ملیۆن به‌رمیلی دیکه به‌رزتر بکاته‌وه و 6 مانگ پاش گه‌مارۆکان، کۆی گشتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی بگاته دوو ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه. وه‌زاره‌تی نه‌وت حه‌وته‌یه‌ک پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، فه‌رمانی به‌رزبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێرانی ده‌رکرد، ده‌وترێت تا ئێستا وه‌به‌رهێنانی 500 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی ئێران مسۆگه‌ر بووه، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ماڵپه‌ڕی ئابوری ئێرانی وتووێژێکی له گه‌ڵ سه‌ید محه‌ممه‌د عه‌لی خه‌تیبی، نوێنه‌ری پێشووی ئێران له ڕێکخراوی ئۆپێک هه‌بووه که ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی له جام کوردی به‌م شێوه‌یه:
ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی نێوان وڵاته ئاماژه‌پێکراوه‌کان چییه؟
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که له ڕۆژی 27ی ڕێبه‌ندان له شاری ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو به ئامانجی ڕاکێشانی هاوکاری وڵاتانی به‌ده‌ر له ڕێکخراوی ئۆپێک بووه که له‌م بواره‌دا گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه واته ڕووسیا له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان وه‌ک گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری ئۆپێک له ده‌وحه کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوو و له لایه‌کی دیکه‌وه ڤه‌نزولیا له‌م ماوه‌دا زۆر هه‌وڵی داوه که له نێوان ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دیکه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه ببرێت و پێده‌چێت ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که وڵاتانی دیکه‌ش له گه‌ڵ ئه‌م ڕێکه‌وتنه بکه‌ن به هاوڕێ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتر له‌م چوارچێوه‌دا به‌ڕێوه ببه‌ن.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین مه‌رج سه‌باره‌ت به هاوڕێیه‌تی ئێران و عێراق گه‌ڵاڵه کرا، ئه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌م خاڵه‌ش له به‌رچاو بگرین که ئه‌وان سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان هیچ ڕێکه‌وتنێکیان نه‌کردووه، به‌ڵکوو پرسه‌که ئه‌وه بووه که به‌راورد به مانگی ژانۆیه ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان به‌رزتر نه‌که‌نه‌وه تا به سنورداربوونی وه‌به‌رهێنان له ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، هه‌وڵێکی جیدی بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له ئارادا بێت.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌رچی بازاڕی نه‌وت له گه‌ڵ ڕێژه‌ی زۆری خستنه‌ڕوو ڕووبه‌ڕوویه به‌ڵام ئێران له پشکی خۆی له بازاڕی نه‌وت چاوپۆشی ناکات، مانای ئه‌مه چییه؟
ئه‌ڵبه‌ت پێویسته وه‌بیری بهێنمه‌وه که هیچ ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان نه‌کراوه، به ته‌نیا سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری ئاستی وه‌به‌رهێنان له ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، بیر و ڕای له سه‌ر ئاڵ و گۆڕ کراوه و له‌م پێناوه‌دا وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری ئۆپێک له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون به‌راورد به مانگی ژانۆیه ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان به‌رز نه‌که‌نه‌وه، به‌ڵام بارودۆخی وڵاتی ئێمه، دۆخێکی تایبه‌ته، له به‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌مارۆکان به‌م نزیکانه هه‌ڵگیراون و ئه‌مه‌ش مافی ئێمه‌یه که بۆ سه‌رده‌می پێش گه‌مارۆکان بگه‌ڕێینه‌وه. وه‌ک چۆن ده‌زانن له‌و ماوه‌یه که ئێران گه‌مارۆکانی به سه‌ردا سه‌پابوو، ئه‌و وڵاتانه‌ی که ناوه‌کانیان ئاماژه‌ی پێ درا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکی دیکه له وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ر له ماوه‌ی سێ ساڵه‌دا ئاستی وه‌به‌رهێنانیان به‌رزتر کرده‌وه، هه‌ر بۆیه ناوه‌ڕۆک و مانای داواکاری ئێمه، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان نییه، به‌ڵکوو داواکارییه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش گه‌مارۆکان و پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ش که له‌م ماوه‌دا وه‌به‌رهێنانی خۆیان به‌رزتر کردووه‌ته‌وه، ڕه‌وتی دابه‌زاندن ده‌ست پێ بکه‌ن تا تاران بۆ دۆخی جاران بگه‌ڕێته‌وه. به بۆچوونی من ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌توانێت ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی و ئه‌رێنی بێت، پێویسته وه‌به‌رهێنانی خۆیان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه نه‌به‌ن و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شیان له ئێران نه‌بێت که ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆی به‌ره‌و دابه‌زین ببات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێش گه‌مارۆکان نزیک له 4 ملیۆن به‌رمیل وه‌به‌رهێنانمان هه‌بووه و گه‌مارۆکان ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی به 2 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زاند.
ئه‌ڵبه‌ت هه‌ندێکی دیکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو که عه‌ره‌بستان به نیازه گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر وڵاتانی ئێران و عه‌ره‌بستان یان ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش، له به‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان ڕۆڵی هاوسه‌نگی نێوان وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌پاراستووه. بۆچوونی به‌ڕێزتان چۆنه؟
به ڕای من ئه‌مه ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدییه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که هاوسه‌نگی بازاڕ به‌م شێوه‌یه نابێت. کاتێک که بازاڕ له گه‌ڵ که‌مبوونی ڕێژه‌ی نه‌وت ڕووبه‌ڕوویه، به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ده‌فرایه‌تییه زۆره‌ی که هه‌یه‌تی، وه‌به‌رهێنانی خۆی به‌رزتر ده‌کاته‌وه تا به چه‌شنێک بازاڕه‌که هاوسه‌نگی پێوه دیار بێت. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت زۆر بووه، وه‌به‌رهێنانی خۆی که‌م بکاته‌وه. به‌ڵام عه‌ره‌بستان تاکلایه‌نه هه‌ڵسووکه‌وتی کردووه، واته ئه‌و کاته‌ی که له بازاڕ به چه‌ندین هۆکاری وه‌ک گه‌مارۆی ئێران یان کێشه‌کانی لیبیا، عێراق، سوریا، سودان و یه‌مه‌ن که‌مبوونه‌وه‌یه‌ک به‌دیهات که ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان هه‌بوو، ده‌ستبه‌جێ ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیی به‌رز کرده‌وه. به‌ڵام کاتێک که وه‌ک ئێستا ڕێژه‌ی خستنه‌ڕوو زۆره و پێویست به‌وه ده‌کات وه‌به‌رهێنانی خۆی که‌م بکاته‌وه، ئه‌مه ناکات، هه‌ر بۆیه عه‌ره‌بستان وه‌ک پارێزه‌ری هاوسه‌نگی بازاڕ هه‌نگاو نانێت. ئه‌گه‌ر وڵاتێک ڕۆڵێکی وه‌های بێت، دوو لایه‌نه یاری ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ت وه‌ک به‌رپرسایه‌تییه‌ک وه‌ک دابینکاری هاوسه‌نگی بازاڕ له لایه‌ن ئۆپێکه‌وه به عه‌ره‌بستان نه‌دراوه و ئه‌م وڵاته به شێوازێکی نافه‌رمی و تاکلایانه ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆیی به‌رز کردووه‌ته‌وه. عه‌ره‌بستان به ڕێژه‌ی 8 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه وه‌به‌رهێنانی هه‌بووه که دواتر به هۆی گه‌مارۆکانی ئێرانه‌وه و کێشه‌ی وڵاتانی دیکه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی گه‌یاندووته 10 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه و ئێستاش بۆ دۆخی جاران ناگه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئۆپێک وه‌ک ته‌نیا ڕێکخراوێک که ڕۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی نواندنی نه‌وتی له ئه‌ستۆیه، ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات، بازاڕی نه‌وت توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێرانی ده‌بێت. وه‌ک چۆن ئه‌و کاته‌ی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌که‌وه وه‌ده‌ر نرا و هه‌ندێک وڵات شوێنی ئێمه‌یان گرته‌وه، هه‌ندێک وڵات شوێن و پێگه‌ی ئێرانیان گرته‌وه و ئێستاش پێویسته ڕاده‌ستی ئێمه‌ی بکه‌نه‌وه. پێویسته ئۆپێک چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دۆخه له ئه‌ستۆ بگرێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی که شوێنی ئێران و لیبیایان گرته‌وه ئاماده نه‌بن که واز له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێران بێنن، له بازاڕی نه‌وت کێبه‌ڕکێی پشکخوازی دێته پێشه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر نرخی نه‌وت دابنێت.
له ئێستادا پسپۆڕانی بازاڕی نه‌وت، نرخی ئه‌م وزه‌یه بۆ مانگه‌کانی داهاتوو چۆن پێش بینی ده‌که‌ن؟
ڕێژه‌ی داواکاری که بۆ سێ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی 2016 پێش بینی کراوه، 30 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله و ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ سێ مانگی دووه‌م، سێهه‌م و چواره‌م بۆ 31 و 32 ملیۆن به‌رمیل به‌رزتر ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌رچی له کۆتایی ساڵ نزیک بینه‌وه ڕێژه‌ی داواکاری بۆ کڕینی نه‌وت به‌رزتر ده‌بێته‌وه. وه‌ستانی وه‌به‌رهێنان له ئاستێکی دیاریکراو و زیاتربوونی داواکاری وه‌رزی ئه‌م ڕێژه خستنه‌ڕووه‌ی ئێستا له بازاڕ که 1 ملیۆن و 500 هه‌زار تا 2 ملیۆن به‌رمیل مه‌زنده ده‌کرێت تا کۆتایی ساڵ مسۆگه‌ر ده‌بێت و به مه‌رجی ئه‌وه‌ی که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له به‌رچاو بگرن، ده‌توانێت به چه‌شنێک هاوسه‌نگی یان باشتر له‌م دۆخه‌ی ئێستا له بازاڕدا زاڵ بێت.
ئێمه کڕیارانی کۆنمان له بازاڕی نه‌وتدا هه‌یه که بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه. زۆربه‌یان ڕه‌زامه‌ندییان له نه‌وتی ئێران هه‌یه و له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ن که بگه‌ڕێنه‌وه و نه‌وتی ئێمه ببه‌ن. ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆکاری هه‌یه: ئه‌وان ساڵانێکی زۆر نه‌وتی ئێمه‌یان به کار هێناوه و سیسته‌میان له گه‌ڵ ئه‌م نه‌وته ڕێکه‌وتووه، هه‌ر بۆیه به باشی ده‌زانن که بۆ ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌ی ساڵانی پێشوویان بگه‌ڕێنه‌وه. به‌شێکی زۆری پشکی ئێمه، لای ئه‌و کڕیارانه‌یه که به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ویستی به‌کارهێنانی سه‌ر له نوێی نه‌وتی ئێرانیان هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنان پێویسته بڵێین که بابه‌تی ته‌کنیکی ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئێمه‌دا ده‌بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کاری، وه‌ک چۆن ئاماژه‌م داوه کڕیارانی سه‌رده‌می پێشوومان خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ئێران.
به گشتی کرده‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپێک بۆ دابین کردنی که‌شی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵاتی ئێران بۆ سه‌رده‌می پێش گه‌مارۆکان له گه‌شه‌ی هه‌نارده‌کاری ئه‌م وڵاته کاریگه‌ری زۆری هه‌یه، به‌ڵام پێش بینییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که سه‌ر له نوێ ژیانی به‌رمیله ڕه‌شه‌کان به‌ڕێوه‌یه.