جام کوردی:
ئێران له ناوچه‌که چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بیی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی له ده‌ست داوه. له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی نه‌خشه‌ی نوێ بووینه‌ته‌وه. کاتێک بۆ یه‌که‌م جار سه‌ردانی ئێرانم کرد، موسڵمانێک بووم که هاتبوومه نیشتمانی شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌مه مایه‌ی شانازی بوو. به‌ڵام ئه‌م جاره هه‌ستێکی دیکه‌م هه‌یه که من وه‌ک که‌سێکی سوننه هاتوومه‌ته ئێران و به ته‌نیا موسڵمانێک نیم که سه‌ردانی وڵاتێکی ئیسلامیم کردبێت.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌کان و ڕۆڵی ئه‌مریکا له ناوچه‌که لێدوانی زۆر هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی من پێمان ناوه‌ته قۆناغێکی نوێ که ئه‌مریکا سه‌رقاڵی چین و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه. به دابه‌زینی نرخی نه‌وت، گرنگی ستراتژیکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه ڕۆیشت. ئێمه پێکه‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ین، سوننه و شێعه و له‌و بڕوایه‌دام که به‌ره‌و قۆناغێکی نوێ هه‌نگاو ده‌نێین و نه‌خشه‌کانی نوێ به خوێن دیاری ده‌کرێن. ئه‌مه‌ش پێویسته زیاتر له به‌رچاو بگیردرێت. ئێمه ئه‌م خوێنه‌مان به ده‌ستی خۆمان له نێو یه‌کدیدا ڕشتووه. له ئێستادا له سوریا 450 هه‌زار که‌س کوژراون. به‌داخه‌وه پێویسته بڵێم که له‌م که‌شه‌دا، ئێران جیهانی عه‌ره‌بی له ده‌ست داوه. من بڕوام به پیرۆزییه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی هه‌یه به‌ڵام نه به به‌رپرسان و حکومه‌تی ئێران. لێدوانێکی نافه‌رمیم هه‌بووه که ئێران ده‌سه‌ڵاتی له چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بیدا هه‌یه و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ڕاست بێت که ئێران، چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بیی ڕاکێشاوه به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی له ده‌ست داوه. له ئێستادا ڕووسیا له سوریا هاوپشکی ئێرانه.
له عێراقیش کوردان پێیان ناوه‌ته ئه‌م گۆڕه‌پانه و له‌و بڕوایه‌دام که عێراق چیدی نابێته وڵات. لایه‌نگرانی مه‌زهه‌به‌کان له عێراق دژ به یه‌کدی چالاکی ده‌که‌ن و چه‌شنێک توندڕۆیی و ناکۆکی له ئارادایه که جیهانی عه‌ره‌بی داگیر کردووه و ئه‌مه‌ش به بنه‌مای نه‌خشه‌کان داده‌نرێت.
که‌لێنێک له جیهانی عه‌ره‌ب له نێوان سوننه و شێعه دابین کراوه. ده‌سه‌ڵاتی ئێران پێش ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێستا زیاتر بووه، ئه‌ڵبه‌ت خاڵێک که نابێت له بیر بکرێت، پشتیوانی و لایه‌نگری ئێران له فه‌ڵه‌ستینه. یارمه‌تی و پشتیوانییه‌کان به ناوی پشتیوانی له شۆڕش نییه. به بۆچوونی من ئه‌م وته‌یه لایه‌نگری زۆری له ئێران‌دا هه‌یه. به ڕای من ڕه‌نگه زۆربه‌ی براده‌ران بیرکردنه‌وه‌یان به پێچه‌وانه‌ی وته‌کانی من بێت، به‌ڵام من ویستم له گه‌ڵ ئێوه ڕاستگۆ بم و درۆتان له گه‌ڵ نه‌که‌م. وته‌یه‌کی دیکه‌م هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر ئه‌مه جه‌خت ده‌که‌مه‌وه، هیوادارم زێده‌ڕۆییم نه‌کردبێت و داواتان لێده‌که‌م قبووڵی بکه‌ن، له که‌سێک که دۆستی ئه‌م شۆڕشه‌یه و پشتیوانی لێده‌کات به‌ڵام سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌کانی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌یه. من ئاگاداری وته‌کانی ئیمامم، باشتر وایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له ئێستادا ڕوو ده‌دات لێدوان بده‌ین. جیهانی عه‌ره‌ب له لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه و تێڕوانینی نه‌رێنیی به‌رامبه‌ر به شێعه‌کان هه‌یه. سه‌باره‌ت به سوریا پێویسته پرسیار بکه‌ین که کێشه‌که چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه؟ کێشه‌ی سوریا به هۆی داعشه‌وه نه‌بووه.
ئێمه نابێت ئه‌وه له بیر بکه‌ین. ئێوه ترس و دڵه‌ڕاوکێ به سه‌رماندا نه‌سه‌پێنن. له قۆناغێکدا ئێمه ئه‌مه‌مان کردووه. ئایا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک نابینن؟ سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌کانی ئێران ڕاستن؟ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران جیهانێکی دیکه پێک دێت. هیوادارم ڕه‌خنه‌ی ڕاشکاوانه‌تان هه‌بێت نه لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو. من له خاڵه سه‌ره‌کییه هاوبه‌شه‌کان باس ده‌که‌م. سه‌رجه‌م وته‌کانم له بیر و بڕواکانمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن که ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ده‌یڵێت ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بییه له کاتێکدا که ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. کێشه، کێشه‌ی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م نییه. له‌م ڕووه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی که ئه‌م پێشنیارانه له کاریگه‌رییه‌کانی عه‌ره‌بستان و وه‌هابیه‌ته خه‌یاڵاتێکی گه‌وره‌یه.
کێ ده‌ڵێت له به‌حره‌ین شۆڕش هه‌بووه؟ شۆڕش کۆده‌نگییه‌کی گشتی له خۆ ده‌گرێت. له ئێران و میسر شۆڕش کرا نه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی گرووپێک له خه‌ڵک. ئێمه هه‌موومان قوربانی خه‌یاڵاتین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌زانین هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام له خه‌یاڵاتدا ده‌ژین.
ئێوه له خه‌یاڵاتدا ده‌ژین، ڕه‌نگه ئێمه‌ش وا بین و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش پێکدادانمان هه‌بێت. با له سه‌ر ڕاستییه‌کان بدوێین. هیچ له‌م لێدوان و خوێندنه‌وه سه‌ره‌تاییانه له سه‌ر بنه‌مای زانستی ڕاست و درووست نییه. کێ ده‌بێت ئه‌وان ڕزگار بکات. خۆزگه ئێران هه‌ڵوێستێکی ڕوونی سه‌باره‌ت به پشتیوانی له موسڵمانان و نه‌ک به ته‌نیا شێعه‌کانی عێراق هه‌بێت، ئێران پشتیوانی له شێعه‌کانی عێراق ده‌کات نه‌ک سه‌رجه‌م موسڵمانانی ئه‌م وڵاته، کێشه‌که ئه‌مه‌یه. له به‌حره‌ینیش به هه‌مان شێوه‌یه و به ته‌نیا شێعه‌کان گرنگن و موسڵمانان پشت گوێ خراون. من ئه‌وه له بیر ناکه‌م که پێویسته ئه‌م خه‌یاڵاته به لاوه بنێین. شه‌ڕی نێوان شێعه و سوننه مزگێنی ئیسرائیله.
به ڕای من هه‌ڵه‌که به ته‌نیا له لایه‌کی دیکه‌یه، له کاتێکدا که هه‌ر دوو لایه‌ن به لێک تێگه‌یشتن دان به هه‌ڵه‌کانیاندا بنێن. من به‌رده‌وام بڕوام به بژارده‌ی لێک تێگه‌یشتن و وتووێژ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م وتووێژه مه‌رجداره. لایه‌نه‌کان به‌رده‌وامن له خه‌یاڵات و بیرکردنه‌وه هه‌ڵه‌کانیان. پێویسته واز له‌م خه‌یاڵاته بێنین. ئێران چی له یه‌مه‌ن ده‌وێت و یه‌مه‌ن چه قازانجێکی بۆ تاران هه‌یه؟ ده‌یه‌وێت شه‌ڕی عه‌ره‌بستان بکات؟ سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن دوو لێدوانم له ئێرانییه‌کان بیستووه، یه‌کێک که هیچ کرده‌وه و پلانێکمان له یه‌مه‌ن نییه و دووه‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌وان زوڵملێکراون و به‌م هۆیه‌شه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌که‌ین.
ئێمه له میسر زوڵم لێکراوین، به‌رگری له حکومه‌تی میسر ناکه‌م، به‌ڵکوو ڕه‌خنه‌شم گرتووه. من ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی میسر ده‌که‌م. هه‌ندێک بابه‌ت هه‌یه پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه. پێویسته له ڕاگه‌یاندنی لێدوانه‌کانمان بوێریمان هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی که له سوریا ڕووی داوه له ده‌ره‌نجامی ده‌ستێوه‌ردان نه‌بووه، له شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری بوو که داواکاری ڕه‌وایان هه‌بوو. له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک مسۆگه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام شۆڕش له سوریا به ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه به ئاکام نه‌گه‌یشت. ئه‌وان ڕق و کین و دوژمنایه‌تییان دابین کرد و دۆخێکیان هێنایه پێشه‌وه که داواکاری بێگانه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ین.
من 37 ساڵه که له گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامیم و کاتێک ڕه‌خنه‌م له سیاسه‌ته‌کانی ئێران ده‌گرت هێرشم کرایه سه‌ر. سه‌ردانی زۆرم بۆ ئێران هه‌بووه و ڕاستییه‌کانم به‌دی ده‌کرد، ئێمه وه‌ها نین که بانگه‌شه‌کان کاریگه‌رییان له سه‌ر ئێمه هه‌بێت یان گیرۆده‌ی لێدوانه دژ به یه‌که‌کان بین. ئێمه نه‌زان نین، وته‌کانی ئێمه ڕه‌نگه ڕاست یان هه‌ڵه بن. ئه‌گه‌ر وته‌کانی ئێمه په‌سه‌ند نه‌کرێن واته له گه‌ڵ ته‌کفیرییه‌کانین؟ ئه‌مه‌ش مه‌نتیقی وتووێژ نییه. بوێری وتنی ئه‌وه‌ی له دڵه‌کاندایه زۆر گرنگی هه‌یه.
مه‌حمود فه‌همی عه‌بدولڕه‌زاق هوه‌یدا، لێکۆڵه‌ر، شرۆڤه‌کار و ڕۆژنامه‌نووسی میسری. ناوه‌ڕۆکی وتارێکی ناوبراو له کۆبوونه‌وه‌ی نووسینگه‌ی توێژینه‌وه سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و جیهانی عه‌ره‌بی. ئه‌مه به‌شێکه له لێدوانه‌کانی ناوبراو و به‌شێکی دیکه بڵاوبوونه‌وه‌ی پێویست نه‌بووه و وه‌رگێڕانی به زمانی کوردی گوزارشت له ڕا و بۆچوونی جام کوردی ناکات.
وه‌رگێڕان: ئیدریس سلێمانی