موحسین جه‌لال پور سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران رایگه‌یاند، سه‌رۆك حه‌سه‌ن روحانی له كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوو، گه‌شتێكی گرنگ ده‌ستپێده‌كات و سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێك ده‌كات كه عیراق له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌رۆك حه‌سه‌ن روحانی له 26ی ئاداری داهاتوو، گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات و سه‌ردانی پاكستان ده‌كات، دواتر بۆ سه‌ردانی نزرگه پیرۆزه‌كان، سه‌ردانی عیراق ده‌كات و پاشان له دوا وێستگه‌یدا ده‌چێته ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران، ئاماژه‌ی به گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی روحانی كرد بۆ ئه‌و وڵاتانه و وتی: “رێكخراوه‌كه‌یان پلانی داڕشتووه تا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، سێ وه‌فدی ئابوری گه‌وره له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای سیاسی كه یاوه‌ری سه‌رۆكی ئێران ده‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌و سێ وڵاته، ره‌وانه بكات”.