جام کوردی:
شاره‌زایان و شرۆڤه‌کارانی سیاسی له تورکیا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کۆده‌نگن که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان له سه‌رده‌می پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌ره‌و ئاستێکی نزم ڕۆیشتووه. زۆرینه‌شیان پێیان وایه که هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ڕه‌وته، وه‌لاوه‌نانی سیاسه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیایه له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی داهاتووی ئیسلامی. ئه‌م دۆخه‌ش بژارده‌کانی به‌رده‌م تورکیای له ناوچه‌که دابه‌زاندووه.
به وته‌ی ئه‌لووک ئه‌زولکر باڵوێزی خانه‌نشین کراوی تورک، چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی داڕێژراو له لایه‌ن ئه‌تاتۆرک به پێناسه‌ی ساکاری ” ئاشتی له ناوخۆ، ئاشتی له جیهان ” هه‌ستی پێ ده‌کرا. ئه‌م پیناسه‌یه پیشانده‌ری لێکدانه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانی بارودۆخی ژئۆپۆلیتیکی تورکیایه. یه‌کێک له گرنگترین به‌شه‌کانی ئه‌م تێڕوانینه، سیاسه‌تی ئه‌نکه‌ره به‌رامبه‌ر به وڵاتانی ڕۆژئاوا بووه که به وته‌ی ئه‌م باڵوێزه‌ی پێشووی تورک، له ئێستادا گۆڕانکاریی به سه‌ردا هاتووه.
دوونیا بینی ئایدۆلۆژیکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ندێک کات ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له پێش گرتووه که زیاتر له توانا و ئیمکانیاتی وڵات بووه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ڕابردوودا چه‌شنێک ڕواڵه‌تی به‌رگریی پێوه ده‌بینرا. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌رفه‌تی گه‌شه‌ی ئابوریی بۆ شوێنگری سیاسه‌تی چالاک‌تر له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به کار هێناوه. ئامانجی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌شنێک له جێگیربوونی په‌یوه‌ندی دۆستانه له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بوو، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا که وه‌ک برا گه‌وره له‌م په‌یوه‌ندی و ئامانجه بڕوانێت و هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا به‌ره‌و دابڕان له وڵاتانی دراوسێ و هێزه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که بڕوات.
به وته‌ی ئه‌م دیپلۆماتکاره‌ی تورکیا، یه‌کێکی دیکه له هه‌ڵه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان شوێنگری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پڕبه‌دڵانه به تایبه‌ت له سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ بووه. بیرۆکه‌ی ناوبراو ئه‌وه بوو که تورکیا کاراکته‌ری سه‌ره‌کی ناوچه‌که‌یه و ده‌توانێت هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌ره‌و گۆڕانکاری ببات. به‌ڵام گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌ت و دۆخی ژئۆپۆلیتیکی تورکیا له گه‌ڵ ئه‌م بیرۆکه‌یه یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه.
تێڕوانینی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له گه‌ڵ ڕق و کین هاوڕێ بووه. تورکیا ئه‌وه‌ی له بیر کردووه که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه گۆڕه‌پانی هه‌میشه‌یی دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی نییه و به ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانه که مانای هه‌یه.
به وته‌ی ئه‌زولکر، تورکیا له وڵاتانی ڕۆژئاوا دوور که‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌مه بدۆزێته‌وه. تورکیا نه‌بوو به ئه‌ندامی ڕێکخراوی هاریکارییه‌کانی شانگهای. له ئێستادا به چه‌شنێک ئه‌م وڵاته دووره‌په‌رێز بووه.
ته‌مڵ ئیسکیت باڵوێزی دیکه‌ی خانه‌نشین کراوی تورک، هه‌ڵه‌ی ستراتژیکی تورکیا به دوور که‌وتنه‌وه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ناو ده‌بات. به وته‌ی ناوبراو حکومه‌تی ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداو له بیر و هزری ئیسلامی سوننه تێکه‌ڵاو بکات. تێڕوانینی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌مه بوو که تورکیا له جیهانی سوننه ده‌توانێت پێگه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ڕاستییه‌کان هه‌بوو.
قه‌یرانی سوریا ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌م خوێنده‌وه‌یه تا چه‌نده بێ بنه‌ما و هه‌ڵه‌یه. له سه‌ره‌تاکانی گۆڕانکارییه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی، هه‌ندێک بۆچوون ئه‌وه بوو که له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌ڕووخێت و حکومه‌تێکی دیکه جێی ده‌گرێته‌وه. هه‌ڵه‌ی تورکیا له‌وه‌دا بوو که به‌رده‌وام پێداگریی له سه‌ر سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانیدا ده‌کرد و ڕه‌وتی ڕاستییه‌کانی له به‌رچاو نه‌ده‌گرت. ئه‌م باڵوێزه‌ی تورک، زیاتر له هه‌ر که‌سێکی دیکه ئه‌ردۆغان به تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌م دۆخه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌زانێت.
مرئات بیلهان یه‌کێکی دیکه له دیپلۆماتکارانی خانه‌نشین کراوی تورکیا پێی وایه که گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی تورکیا پشتیوانی له لایه‌نێکی قه‌یرانی سوریا بووه. دۆخی ژئۆپۆلیتیکی تورکیا پێویستی به‌وه هه‌یه له چه‌ندین به‌ره‌دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه چالاک بکرێت له کاتێکدا که تورکیا له سیاسه‌تی تاکلایانه‌ی خۆیدا گیرۆده بووه. تورکیا پێشتریش تا ڕاده‌یه‌کی زیاتر جه‌ختی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌کرد و له ئێستادا ئه‌م تێڕوانینه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه و ئه‌م هه‌ڵه ستراتژیکانه به چه‌ندین ته‌کتیک قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی