جام کوردی:
باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له وتارێکدا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی سوریا و ڕێکه‌وتنی نێوانیان له گه‌ڵ ڕووسیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دانی به ئه‌گه‌ری پێشێل کردنی بڕگه‌کانی ئه‌م ئاگربه‌سته‌دا نا، ڕایگه‌یاند که بژارده‌کانی به‌رده‌م ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی ئاستی ئاڵۆزی و توندووتیژییه‌کانی سوریا و یارمه‌تیدانی خه‌ڵک زۆر که‌م بووه.
ئۆباما پاش کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه له ڕێگای دیپلۆماسییه‌وه پشکی خۆمان بۆ کۆتایی هێنان به‌م دۆخه ته‌رخان نه‌که‌ین، مێژوو به‌رامبه‌ر به ئێمه داوه‌ری ده‌کات.
به پێچه‌وانه‌ی وته‌کانی ڤلادیمیر پوتین که ئه‌م ئاگربه‌سته‌ی به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له قه‌یرانی سوریا ناو برد، کۆشکی سپی به گومانه‌وه له جێبه‌جێ کردنی ده‌ڕوانێت و به‌شی زۆری ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه ده‌خاته ئه‌ستۆی مۆسکۆ. هه‌ڵوێستی کۆشکی سپی پیشان ده‌دات که ئه‌مریکا چاوه‌ڕوانی زیاتری له ڕێکه‌وتنی ئاگربه‌ست هه‌یه. تێڕوانینی کۆشکی سپی ئه‌وه‌یه که ڕووسیا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه پاش ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا و پته‌وبوونی دۆخی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ڕێگای به‌رده‌م سه‌قامگیری له‌م وڵاته ده‌ست پێ بکات.
به وته‌ی باراک ئۆباما، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاگربه‌سته جێبه‌جێ بکرێت، ده‌توانێت توندووتیژییه‌کان به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ببات و ژیانی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی سوریا ڕزگار بکات. جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌ست ده‌توانێت له ئاکامدا به‌و ده‌ره‌نجامه بگات که قه‌یرانی سوریا ته‌نیا به ڕێگای سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هیچ جێگره‌وه‌یه‌کی دیکه بۆ ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات بوونی نییه. ئه‌مه تاکه ڕێگایه بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و یه‌کگرتوویی دانیشتووانی سوریا دژ به تیرۆریستان. به وته‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، له‌م بواره‌دا هێشتا له نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا و ئێران و ئه‌مریکا ناکۆکی هه‌یه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا ئاگربه‌ست ده‌توانێت ئه‌م ده‌رفه‌ته به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان بدات که هه‌ل و مه‌رجی پێویست بوونی کۆتایی هێنان به‌م دۆخه ئاڵۆزه تاوتوێ بکه‌ن؟ وته‌کانی باراک ئۆباما ته‌نیا یه‌ک حه‌وته پاش ئه‌وه دێت که حکومه‌تی ئه‌مریکا به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به هاوکاری له گه‌ڵ ڕووسیا و ورده‌کاری جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌سته‌که‌ی سوریا چه‌شنێک گومان و بێ هیوایی پێوه دیار بووه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که نه‌خشه‌ی سوریا و سه‌رجه‌م ورده‌کاری پێگه‌ی هێزه دژبه‌ره‌کانی دیمه‌شقی به ڕاوێژکاری سه‌ربازی ئه‌مریکا له مۆسکۆ داوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێکی وه‌رنه‌گرتووه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاندووه که به گومانه‌وه له هه‌نگاوه‌کانی ڕووسیا و ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ئاگربه‌سته ده‌ڕوانن، نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌وان بۆ پێگه‌ی هێزه دژبه‌ره‌کانی ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م هێزانه له باکوری ڕۆژئاوای سوریا و له نزیک هێزه‌کانی به‌ره‌ی نوسره و داعش جێگیر کراون. ئاگربه‌سته‌که‌ی سوریا گرووپه تیرۆریستییه‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه. به هۆی لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به که‌مته‌رخه‌می واشنتن له دابین کردنی هێڵی ته‌له‌فوونی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی دۆخی ئاگربه‌ستی سوریا، به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاندووه که له پێناو پاراستنی ئه‌م ئاگربه‌سته، په‌یوه‌ندی زیاتر له نێوان پایته‌خته‌کانی لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر، پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه. ئه‌مریکا پێی وایه که ڕووسیا ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نابینێت که واز له چاره‌سه‌ری سیاسی و دیپلۆماسی ئه‌م قه‌یرانه بێنێت. یه‌کێک له به‌رپرسانی حکومه‌تی ئه‌مریکا که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، ڕایگه‌یاندووه: هه‌موو کات ئه‌وه‌مان باس کردووه که هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه له سه‌ر کرده‌وه‌کانی ڕووسیا ده‌بێت نه‌ک له سه‌ر لێدوان و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م وڵاته. ئه‌مریکا به وردی چاودێری هه‌ڵسووکه‌وتی ڕووسیا له سوریا ده‌کات. ئێمه هێشتا سه‌باره‌ت به سوریا خاڵی ناکۆکی زۆرمان له گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک چۆن پێشتریش ڕامانگه‌یاندووه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وڵاته‌دا نییه که له گێژاوی سوریا نوقم ببێت. هیچ هه‌نگاوێکی مۆسکۆ له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که کۆتایی به پێنج ساڵ شه‌ڕ و ئاواره‌بوونی ملیۆنان سوری بێنێت. ملیاره‌ها دۆلار تێچووی ڕووسیا له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له کورسی ده‌سه‌ڵات، ئه‌من و سه‌قامگیری دانیشتووانی ڕووسیا و دۆخی ئابوری ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و باشتربوون نه‌بردووه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا هه‌وڵه ئاشکرا‌کانی ڕووسیای بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئاگربه‌سته وه‌ک ئامرزی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌مریکا له سوریای ڕه‌ت کردووته‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه، وه‌زاره‌تی به‌رگری سیاسه‌تی خۆیی له سوریا سه‌باره‌ت به نزمی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕووسیا پاراستووه، ئاگربه‌ست ڕێگایه‌ک بۆ به‌رفراوانتربوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه نییه. کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی به‌رده‌م ئاگربه‌ستی سوریا هۆشداری داوه.
به وته‌ی جاش ئه‌رنست، له به‌رده‌م ئاگربه‌سته‌که‌ی سوریا کێشه‌ی زۆر بوونی هه‌یه. ڕه‌نگه چه‌ندین هێمای سه‌ره‌تایی هه‌بێت که پیشان بدات ئاگربه‌ست به پێی پێویست جێبه‌جێ نه‌کراوه. له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تایی، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ڕاپۆرتی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ پێشێل کردنی ئاگربه‌سته‌که، پێویسته جه‌خت له سه‌ر جێبه‌جێ کردن و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان بکرێته‌وه. پێویسته له ڕۆژه سه‌ره‌تاییه‌کانی جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌سته‌که‌ی سوریا لایه‌نه کاریگه‌ره‌کان پێکه‌وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت و زانیارییه‌کانیان ئاڵ و گۆڕ بکه‌ن تا له پێشێل کردنی بڕگه‌کانی ڕێگری بکرێت.
دی میستوورا نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا ئاماده ده‌بێت و وه‌ک نووسینگه‌ی جێبه‌جێکاری ئاگربه‌سته‌که، ڕۆڵی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی نێوان به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ڕێوه ده‌بات.
نووسه‌ر: لورا ڕووزن / سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی