جام کوردی:
22 ڕۆژ پێش له ده‌ستپێکردنی وه‌رزی به‌هار و گه‌شانه‌وه‌ی سرووشت، که‌شی سیاسی ئێران گه‌یشتنی به‌هاری به‌چاو بینی. له‌م نێوه‌نده‌دا، ڕۆڵی گرنگی خه‌ڵک له خوڵقاندنی حه‌ماسه‌تی سیاسی حه‌وتی ڕه‌شه‌ممه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که له کۆتایی پرۆسه‌که‌دا، گه‌لی ئێران به براوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کان ناو ببرێت.
هه‌ینی 7ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له ڕۆژژمێری سیاسی ئێران تابلۆی خوڵقاندنی حه‌ماسه‌تی زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌م ئاو و خاکه‌ی بۆ جیهانیان نمایش کرد.
به وته‌ی میدیاکان، چاودێران و ئه‌و که‌سانه‌ی که به مه‌به‌ستی ده‌نگدان ڕوویان له ناوه‌نده‌کانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان کردبوو، به‌شداری خه‌ڵک وه‌ک هه‌موو قۆناغه‌کان، به‌رچاو به‌ڵام به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو جیاوازییه‌کی دیکه‌ی هه‌بوو، ژماره‌ی زۆری به‌شداربووان له هه‌مان کاتژمێره سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه دیمه‌نێکی دیار بوو.
تا کۆتایی ماوه‌ی ده‌نگدان که له هه‌ندێک ناوه‌ندی ده‌نگدان تا کاتژمێر 12ی شه‌و درێژ کرایه‌وه و پاش ده‌سپێکی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌کان وه‌ک تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ندێک هه‌واڵیان سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی لایه‌نێکی سیاسی یان کاندیده‌کانی دیکه بڵاو کرده‌وه به‌ڵام شه‌پۆلی به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک و خوڵقاندنی ئه‌و حه‌ماسه‌ته که‌م وێنه‌یه، ئه‌و چه‌شنه هه‌واڵانه‌ی کاڵ کرده‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا، به‌شێکی زۆری چاودێران باس له به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌راورد به خولی پێشووی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری و ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ڕۆژی هه‌ینی له ئێران ڕووی داوه، چه‌ندین خاڵ جێی گرنگی و بایه‌خن:
1)خوڵقاندنی حه‌ماسه‌ت و قاره‌مانێتی دیکه له گۆڕه‌پانی به‌شداری سیاسی ئێرانییه‌کان، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌ی کۆماری ئیسلامی و له سه‌رووی هه‌مووشه‌وه ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له پێناو سه‌لماندنی ڕه‌وایه‌تی و په‌سه‌ندبوونی ئه‌م شۆڕشه ئیسلامییه ده‌بێت. له هه‌ڵبژاردنێک که ڕێبه‌ری گه‌وره‌ترین که‌س بوو که خه‌ڵکی به‌ره‌و که‌ڵک وه‌رگرتن له مافه سیاسییه‌کانیان بانگهێشت ده‌کرد، وه‌ڵامی خه‌ڵک خوڵقاندنی حه‌ماسه‌تێکی دیکه‌ی سیاسی بوو. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی حه‌وتی ڕه‌شه‌ممه، هه‌روه‌ها درووشمی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی واته ” یه‌کدڵی و یه‌ک گوتاری گه‌ل و حکومه‌ت ” وێنایه‌کی دیکه‌ی هه‌بوو. گرنگترین هۆکاره‌کانی به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی ده‌یه‌م، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سانه‌ی بوو که بتوانن وه‌ک نوێنه‌رانی ئیراده‌ی گه‌ل، به‌رپرسانی حکومه‌ت له به‌ره‌وپێشچوونی ئامانج و ئه‌رکه‌کانیان یارمه‌تی بده‌ن و هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی به‌رده‌م به تایبه‌ت کێشه ئابورییه‌کان هه‌ڵبگرن. به‌م پێیه‌ش، جێگیربوونی پارله‌مانێکی هه‌ماهه‌نگ له گه‌ڵ حکومه‌ت و له هه‌مان کاتدا ئاگا و چاو‌دێر له سه‌ر ئه‌دا و هه‌ڵسووکه‌وتی به‌رپرسانی جێبه‌جێکار که پێکهاتوو بێت له پسپۆڕانی خه‌مخۆر، زانا و ئاگادار له کێشه‌کانی خه‌ڵک و ئاشنا له گه‌ڵ ڕه‌وتی یاسادانان، له گرنگترینی ئه‌و خاڵانه بووه که له ده‌ره‌نجامدا به خوڵقاندنی حه‌ماسه‌تی 7ی ڕه‌شه‌ممه کۆتایی هات.
2)له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره به‌رۆکی ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌رده‌مێکی قه‌یراناوی ژیانی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، گه‌لی ئێران له‌وپه‌ڕی ئاسایش و سه‌قامگیریدا ئاماده‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بوون تا ڕێڕه‌وی داهاتووی خۆیان به ده‌سته‌کانیان دیاری بکه‌ن، ڕووداوێک که دیمۆکراسی پشت ئه‌ستوور به ده‌نگی خه‌ڵکی ئێران جارێکی دیکه بۆ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان ڕوونتر ده‌کاته‌وه و پیشانی دا که له ئێران خه‌ڵکانێک ده‌ژین که هه‌رده‌م پشتیوانی له درووشمه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن.
به دڵنیاییه‌وه، ئه‌م ڕووداوه پڕ شانازییه به‌ده‌ر له پێناسه‌کردنی وه‌ک حه‌ماسه‌تێکی سیاسی، تێڕوانینی جیهانیان به‌رامبه‌ر به ئێران زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌بات، وه‌ک چۆن حه‌ماسه‌تی سیاسی جۆزه‌ردانی ساڵی 1392ی کۆچی هه‌تاوی (هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار) پیشانی دا گه‌لی ئێران پاڵپشتی له‌و حکومه‌ته ده‌که‌ن که سه‌ره‌ڕای جه‌خت کردنه‌وه و پێداگری له مافه ڕه‌واکانی وڵات، ستراتیژی هاوکاری جیهانی په‌ره پێ ده‌دات و له دانوستان و وتووێژ له گه‌ڵ هێزه گه‌وره‌کانی جیهان ترسێکی نییه.
3)له کاتی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان تا به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، دیمه‌نی تاڵ و شیرینی سیاسی زۆرمان به چاو بینی. له پاڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس، گردبوونه‌وه و دانیشتنی سیاسی، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕێکلام و پۆسته‌ر و لاڤیته‌ی به‌ربژێره‌کان و چالاکییه‌کانی دیکه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌ندێک کرده‌وه‌ی نه‌رێنیش هه‌بووه که بێ گومان به ڕووداوێکی ئاسایی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان داده‌نرێت. ئه‌وه‌ی که گرنگ بوو، ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ینی وه‌ک بارانێکی به‌خوڕی به‌هاری سه‌رجه‌م دیمه تاڵ و نه‌رێنییه‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرد و به ته‌نیا که‌ش و هه‌وایه‌کی فێنک و نوێبوونه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات به جێ هێشتووه.
یه‌کێک له به‌رچاوترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ینی، سه‌روه‌ری یاسا بوو و زۆربه‌ی به‌ربژێره‌کانیش ئه‌وه‌یان پیشاندا که سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی چڕ و پڕی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌و ئاسته له سیاسه‌ت گه‌یشتوون که ڕێز له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵک بگرن. له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه له که‌شێکی ئارام و هێمنی سیاسی به دوور له ئاڵۆزی و تێڕوانینی دوژمنکارانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌رامبه‌ر به یه‌کدی به‌ڕێوه‌چوو تا پیشان بدات که گه‌لی ئێران چه‌نده پابه‌ندی کۆماری ئیسلامین و تا چه‌نده‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی گه‌شه‌یان کردووه.
4)له کۆتاییدا پێویسته گه‌لی ئیران به براوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری و ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی بزانین که هیوادارین هه‌ڵبژێردراوانی گه‌ل له هه‌ر دوو ئه‌نجومه‌نه‌که، وڵات زیاتر له‌م ئاسته به‌ره‌و پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی ڕێنمایی بکه‌ن.