جام کوردی:
ڕووسیا له خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی کۆماری پوتین، تێڕوانینێکی جیاوازی به‌رامبه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه. کرداریبوون له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆسکۆ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته له بواری سیاسی، ئه‌منی و ئابوری به چه‌شنێکی دیکه په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که دابڕێژێت. له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌ندێک له شاره‌زایان هۆکاره‌کانی چالاکبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ چوار هۆکار ده‌گه‌ڕێننه‌وه: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێڕوانینی تاکلایانه‌ی ئه‌مریکا، ده‌سکه‌وتنی ڕۆڵی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک هێزێکی جیهانی، گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و داگیرکردنی بازاڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کاریگه‌ری دانان له سه‌ر موسڵمانانی ڕووسیا. ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به تێڕوانینی ڕووسیا له ناوچه‌که باسی لێ ده‌کرێت بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ ” سه‌ید قاسم زاکری ” شاره‌زای کاروباری نێوده‌وڵه‌تی شرۆڤه‌ی بکه‌ین:
ئایا ده‌توانین هۆکاره ئاماژه‌پێکراوه‌کان سه‌باره‌ت به چالاکبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به هۆکاری کاریگه‌ر ناو ببه‌ین یان هۆکاره‌کانی دیکه وه‌ک دۆسیه‌ی سوریا، کاریگه‌ری زیاتری له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی مۆسکۆ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه؟
به شێوازێکی ئاسایی ئه‌و هۆکارانه به پێی پشکی خۆیان کاریگه‌رییان له سه‌ر بڕیاردانی ڕووسیا هه‌بووه، به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که ڕووسیا به تایبه‌ت له سه‌رده‌می پوتین واته له ساڵی 2000 تا ئێستا، پێداگه‌ڕییه‌کی تایبه‌تی له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕۆژئاوا، ناتۆ و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شوێنگری کردووه. ڕووسیا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که به دڵنیاییه‌وه یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ناتۆ، ئه‌م وڵاته‌یه و ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا له کاتی پێویستدا پلانی تایبه‌تیان بۆ مۆسکۆ ده‌بێت. به‌م پێیه‌ش، بیرکردنه‌وه‌ی مۆسکۆ له سه‌ر ئه‌وه بووه که شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ستکردی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌کانی وڵاتانی سه‌ر به یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو بووه. ئه‌وان به‌م ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که ئه‌مریکا و ناتۆ ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ڕووسیا (ئه‌ندامێکی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دووه‌م هێزی گه‌وره‌ی سه‌ربازی جیهان) وه‌ک هاوبه‌شێک له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه و قه‌یرانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی نین و به دڵنیاییه‌وه له کاتی گونجاو‌دا له کاروباری ناوخۆیی ڕووسیا ده‌ستێوه‌ردانیان ده‌بێت. له‌م ڕووه‌شه‌وه درێژه‌پێدانی قه‌یرانی سوریا، ده‌رفه‌تێک ده‌خاته به‌رده‌م مۆسکۆ سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی پێشگرانه. بیرکردنه‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر له دۆسیه‌ی سوریا ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌ده‌کرد، سه‌نگه‌ری سوریاش وه‌ک لیبیا و شوێنه‌کانی دیکه ده‌ڕووخا، ئه‌و کاته‌ش ناتۆ و ئه‌مریکا له سوریا و ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه دژ به ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا چالاکییان ده‌بوو. پێویسته ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین که له سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ڕووسیا، ڕۆژئاوا به مانای ناتۆ و ئه‌مریکا کلیلی هه‌ست پێکردنی زۆربه‌ی کرده‌وه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئایا سیاسه‌تی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانێت سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ هه‌مان ئامانج بگه‌ڕێته‌وه که هێزه جیهانییه‌کانی وه‌ک ناتۆ له ناوچه‌که په‌یره‌وی ده‌که‌ن؟ واته هه‌مان بابه‌تی نزیکبوونه‌وه له سنوره‌کانی سیاسی و ئه‌منی ڕووسیا؟
ڕووسیا به‌ده‌ر له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد واته له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو، ته‌نانه‌ت تا پێش له قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌ک ئه‌ڵقه‌ی ئه‌منی ستراتژیکی خۆی دانه‌ناوه، به‌ڵام ڕووسیا له‌م ڕۆژانه‌دا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕۆژئاوا به بابه‌تێکی پێویست ده‌زانێت. هه‌ر بۆیه پاش هاتنی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا و هه‌نگاونان دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ئاسایشی ڕووسیا له لایه‌ن ئۆکرانیاوه، مۆسکۆ ئه‌م کرده‌وانه‌ی به چه‌شنێک دژ به خۆی زانی و به ناچاری پاش به‌ڕێوه‌بردنی گونجاوی قه‌یرانی ئۆکرانیا له وڵاتی سوریا چه‌شنێک له هه‌نگاوی پێشگرانه‌ی به‌ره‌و پێش ناوه که له به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ناتۆ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌کانی باشوری ڕووسیا و قه‌فقاز، ده‌رفه‌تی گونجاویان له قه‌یرانی سوریا بۆ ڕه‌خساوه. مۆسکۆ به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که ئه‌گه‌ر له ئێستادا کرده‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره که ئیئتلافی تورکیا و عه‌ره‌بستان ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له شه‌ڕی سوریا بکه‌ن. به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆ له به‌رده‌م ڕووسیا نه‌مابوو. ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له سوریا له گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی گشتی ئه‌م وڵاته په‌یوه‌ندی هه‌یه.
ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ڕووسیا له ناکۆکییه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک کارتێکی براوه له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی له گه‌ڵ ڕۆژئاوا که‌ڵک وه‌ربگرێت؟
گرنگترین بابه‌تی سیاسه‌تدانانی ناوخۆیی ڕووسیا، ڕۆژئاوا و ناتۆیه. به شێوازێکی سرووشتی ڕووسیا خوازیاری ده‌سکه‌وتنی کارتی براوه‌ی زیاتره له به‌رامبه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا. یه‌کێک له‌م کارته به‌هێزانه، دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران و ئه‌وی دیکه په‌یوه‌ندی به ئه‌فغانستانه‌وه هه‌بووه. له ئێستادا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا خاڵێکی به‌هێزی دیکه‌یه بۆ مۆسکۆ و ئه‌مه‌ش به‌نده به ڕێژه‌ی خواستی ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به دان و سان و پێدانی پشکی ڕووسیا. ڕووسیا له به‌رامبه‌ر ئۆکرانیا، تورکیای وه‌ک بارمته گرتووه. ئه‌گه‌ر ئۆکرانیا وه‌ک ناوچه‌ی نزیک و کاریگه‌ر له سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا بووه‌ته جێی ململانێی ناتۆ له گه‌ڵ مۆسکۆ، له به‌رامبه‌ردا تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی ناتۆ له قه‌یرانی سوریا به بارمته گیراوه. ئامرازی گوشار خستنه‌سه‌ر ناتۆ له ده‌ستانی ڕووسیایه. له ناخۆی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ڕووسیا دوو بۆچوون هه‌یه که جیاوازییان هه‌یه. هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان که پێویست به‌وه ناکات هیچ ئیمتیازێک به مۆسکۆ بدرێت و به ئاسانی ده‌توانین ڕووسیا کۆنتڕۆڵ بکه‌ین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێکی دیکه ده‌ڵێن ڕه‌نگه بتوانین به پێدانی هه‌ندێک ئیمتیاز به ڕووسیا، دژ به کاراکته‌ره‌کانی دیکه‌ی دژ به ڕۆژئاوا وه‌ک ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی له سوریا هه‌نگاو بنێین. ڕووسیا له ئێستادا ئیمکانیاتی زۆری بۆ خۆی دابین کردووه.
ڕه‌نگه بتوانین سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ هه‌مان مه‌نتیقی سیاسه‌تی کرداریبوون بگه‌ڕێنینه‌وه و به‌م پێیه‌ش ڕووسیا به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی هاوکاری له گه‌ڵ ڕۆژئاوا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ستێنی نه‌رمی نواندن له هه‌ندێک دۆسیه‌ی وه‌ک سوریا هه‌نگاو بنێت؟
کرداریبوون بنه‌مای سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له سه‌رده‌می پوتین له ساڵی 2000 تا ئێستا بووه. ڕووسیا درێژه به‌م پێداگه‌ڕییه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ده‌دات. سوریا به پێچه‌وانه‌ی ئۆکرانیا ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌می ئه‌منی ڕووسیا نییه، هه‌ر بۆیه بابه‌تێکی گونجاوه بۆ دان و سان و ململانێ له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ئاماده‌ی دان و سانن له گه‌ڵ ڕووسیا له سوریا؟ له سه‌ره‌تای هاتنی ڕووسیا بۆ سوریا، ئۆباما به‌رده‌وام ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م مۆسکۆ. وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک تورکیا سندرۆمی ئه‌فغانستان له ده‌یه‌ی 80 وه‌بیری کۆشکی کرملێن ده‌هێننه‌وه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕووسیا به هۆی بنکه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازی خۆیان له لازقیه ئاماده‌ی ئه‌وه نییه که واز له‌م بنکه‌یه بێنێت. به بڕوای ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌شنه دان و سانێک له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به سوریا بکرێت، بنکه‌ی سه‌ربازی لازقیه و که‌ناراوه‌کانی ته‌ڕتووس وتووێژی له سه‌ر ناکرێت. به هاتنی سه‌ربازی ڕووسیا بۆ سوریا، دۆخی ئه‌م وڵاته ئاڵۆزتر بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که داواکاری لایه‌نه‌کان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ڕۆیشتووه. ڕووسیا به هه‌ر چه‌شنێک بنکه سه‌ربازییه‌کانی له سوریا ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی دیکه دان و سان بکات.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: جام کوردی