جام کوردی:
پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری و ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و حه‌ماسه‌تی به‌هاری سیاسی له وڵاتی ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی درووشمی ئه‌مساڵ که له لایه‌ن ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه به ساڵی ” یه‌کدڵی و یه‌ک گوتاری گه‌ل و حکومه‌ت ” ناو نرابوو، به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک و قه‌ره‌باڵغی که‌م وێنه‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان به تایبه‌ت له پارێزگا و ناوچه کوردنشینه‌کان وای کرد که وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ندین جار ماوه‌ی ده‌نگدان درێژ بکاته‌وه، به‌ڵام له هه‌واڵێکی ژێرنووسی دوێنێ شه‌ممه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو باس له‌وه کرابوو که به هۆی چۆڵبوون و پێشوازی ساردی خه‌ڵک، حکومه‌ت به ناچاری بۆ چه‌ندین جار ماوه‌ی ده‌نگدانی درێژ کرده‌وه. ئه‌م هه‌واڵه بۆ که‌ناڵ و ده‌زگایه‌کی میدیایی وه‌ک ڕووداو که هه‌ر ده‌م بانگه‌شه‌ی پیشه‌گه‌ری و له به‌رچاو گرتنی بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئیش و کاری ڕاگه‌یاندن ده‌کات به خاڵێکی نه‌رێنی داده‌نرێت و بێ گومان ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌و که‌ناڵه به تایبه‌ت له ناوچه کوردنیشینه‌کانی ئێران به‌ره‌و دابه‌زین ده‌بات.
بێ گومان دیمه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئێران و به‌شداری گه‌رم و گوڕی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده ڕوون و ئاشکرایه که ده‌ستبه‌جێ بینه‌ران و خوێنه‌رانی هه‌واڵی وه‌ها، هه‌ست به بێ بنه‌مایی ئه‌و هه‌واڵه ده‌که‌ن و له نێوان ڕاستییه‌کان و هه‌وڵی چه‌واشه‌کاری جیاوازییه‌کان ده‌بینن. هه‌ر له ڕووماڵه تایبه‌ته‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی که‌ناڵی ڕووداو و وتووێژ و بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌ندامانی پارته کوردییه‌کانی ئێران له هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا بوو که ئه‌م که‌ناڵه ویستی کاریگه‌ریدانانی له سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردی ئێران بۆ به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌کانی ڕووداو و سه‌ره‌ڕای ده‌یان بانگه‌شه و ڕاگه‌یاندنی بایکۆتی لایه‌نه‌کانی نیشته‌جێی هه‌رێم، خه‌ڵک به‌شدارییه‌کی که‌م وێنه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تۆمار کرد و جیهانیش به‌و ڕاستییه گه‌یشت که ئیراده و ده‌نگی خه‌ڵک پیشانده‌ری پێکه‌وه‌بوونی گه‌ل و حکومه‌ته له ئێران، ئه‌و ئێرانه‌ی که له ناوچه‌ی پڕ کێشه و قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دوورگه‌ی ئه‌من و سه‌قامگیری ناسراوه. هه‌ر بۆیه پێویسته که که‌ناڵی ڕووداو ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی که‌ناڵێکی گه‌وره و پیشه‌یی ده‌کات، ڕاستییه‌کان له به‌رچاو بگرێت، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵک به‌و ئاسته له ئاگایی و زانست گه‌یشتوون که ڕاستی یان بێ بنه‌مایی هه‌ر هه‌واڵێک بزانن.