جام کوردی:
سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان، وتی: گه‌شتیار ده‌رمانی یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین و به‌هێزترین بواره‌کانی پارێزگای کرماشانه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیسنا، ئه‌سغه‌ر ڕه‌شنوو له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ڕاوێژکاری گه‌شتیاری ڕێکخراوی جیهانی یونیدۆ که له بینای ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختی له سه‌ر پێگه و گرنگی گه‌شتیار ده‌رمانی له پارێزگاکه کرد و وتی: پارێزگای کرماشان تایبه‌تمه‌ندی هه‌ره زۆری له بواری گه‌شتیار ده‌رمانیدا هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: پارێزگای کرماشان خاوه‌نی 27 نه‌خۆشخانه‌یه که 10 نه‌خۆشخانه له شاری کرماشان و زۆربه‌شیان توانای ده‌رمانی و ته‌ندرووستی هه‌ره به‌رزیان هه‌یه.
سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان، وتی: له لایه‌کی دیکه‌وه پارێزگای کرماشان سنورێکی هاوبه‌شی له گه‌ڵ وڵاتی عێراق هه‌یه که به ئاسانی ده‌توانێت له بواری گه‌شتیار ده‌رمانی خزمه‌تی شیاو به دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێشکه‌ش بکات.
ڕه‌شنوو ڕوونیکرده‌وه: به دڵنیاییه‌وه گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان و بانگه‌شه‌ی له وڵاتی عێراق به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان، ده‌توانێت قازانجی هاوبه‌شی بۆ هه‌ر دوولا هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌ودای نزیکی نێوان هه‌رێم و کرماشان تێچووه داراییه‌کانی نه‌خۆش و هاوڕێکانیان که‌متر ده‌کاته‌وه و زیاتر له‌مه‌ش هاتنی ئه‌وان بۆ کرماشان سه‌رچاوه‌یه‌کی داراییه بۆ پارێزگاکه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: هیوادارین له داهاتوویه‌کی نزیکدا گه‌شه و پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌شتیار ده‌رمانی کرماشان به چاو ببینین.
ڕه‌شنوو داوای له ڕێکخراوی جیهانی یونیدۆ کرد له پێناو گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری به تایبه‌ت گه‌شتیار ده‌رمانی یارمه‌تیده‌ری پارێزگای کرماشان بێت.
له کۆتایی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا فلۆریان سنشمید، ڕاوێژکاری گه‌شتیاری ڕێکخراوی جیهانی یونیدۆ له وته‌یه‌کدا به ئاماژه به توانا گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کرماشان، جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که پارێزگای کرماشان به هه‌بوونی ڕاکێشیگه‌لی مێژوویی و سرووشتی ده‌توانێت ببێته هێزێکی گه‌شتیاری ناوچه‌که.