جام کوردی:
وڵاتانێکی جیهان دید و تێڕوانینی گشتی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان به‌نده به هه‌ڵکشان و داکشان و گۆڕانکاری به‌رپرسه‌کانیان. ڕووسیا به سه‌رکردایه‌تی ڤلادیمیر پوتین نموونه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه، ناوبراو پاڵنه‌ری زۆربه‌ی ستراتیژ و تێڕوانینه‌کانی ڕووسیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یه.
چین ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌کی جیاوازه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌م ساڵانه‌دا گۆڕانکاری به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ستراتیژ و ئه‌و ڕێگایه‌ی که ئه‌م وڵاته له ساڵانی ڕابردوو هه‌ڵیبژاردووه، به باشترین شێواز بۆ مێژووی هاوچه‌رخ و گۆڕانکاری به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی چین:
بۆ ئه‌وه‌ی که دڵنیا بینه‌وه، ژی جین پینگ که‌سایه‌تییه‌کی کاریگه‌ره که بوێری و نوێبوونه‌وه‌ی پێکه‌وه هه‌یه. کرده‌وه‌کانی وه‌ک دابین کردنی بانکی سه‌رمایه‌دانه‌ری و ژێرخانه‌کانی ئاسیا و درووست کردنی دوورگه‌یه‌ک له ده‌ریای باشوری چین ده‌رخه‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێکه که بۆ ڕێبه‌رایه‌تی ترسێکی نییه. له وه‌ها حاڵه‌تێکدا چاودێرانی بیانی له‌مه سه‌ریان سوڕماوه که ئایا هێزێکی وه‌ها له داهاتوودا چه گۆڕانکارییه‌کی دیکه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌خوڵقێنێت.
له جێی له‌به‌رچاوگرتنی چینی پێشکه‌وتوو وه‌ک نموونه‌یه‌کی بۆچوونی پیاوێکی گه‌وره‌ی مێژوو، ڕه‌نگه باشتر بێت که تێڕوانینێکمان به ڕه‌وت و پێکهاته‌کان بێت. گه‌شه‌ی ئابوری به‌رچاوی چین له سی و پێنج ساڵی ڕابردوو ده‌فرایه‌تی و هێزی ئه‌م وڵاته‌ی له سه‌ر ئاستی جیهان په‌ره‌پێداوه. ئه‌مه‌ش جێی سه‌رسوڕمان نییه که وڵاتێک به بازرگانی، سه‌رمایه‌گوزاری و په‌یوه‌ندی به‌ربڵاوی نێوده‌وڵه‌تی که له سه‌رووبه‌ندی بوون به هێزی سه‌ربازی ئاستی یه‌که‌می جیهانه، چه‌شنێکی دیکه سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بیر ده‌کاته‌وه. ده‌ره‌نجامێکی گۆڕانکارییه گرنگه‌کانی پاش ساڵی 1949ی چین – مائۆئیسم، شۆڕشی فه‌رهه‌نگی و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی هێزی ئابوری – ژی نموونه‌ی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه و دژایه‌تییانه‌یه.
یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی چین به‌رده‌وام، گه‌شه‌ی ئابوری و سه‌قامگیری ناوخۆییه. سه‌ره‌ڕای هه‌نگاوه خێراکانی چین به‌ره‌و پێگه‌ی هێزێکی گه‌وره، چین به گشتی بیر له لاوازبوونی سیسته‌می جیهانی ناکاته‌وه. ئه‌م وڵاته به پێی ئایۆلۆژیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کی هێمنانه‌ی درێژخایه‌نی له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌بووه، به‌ڵام به‌و شێوازه هه‌ڵسووکه‌وت ناکات که ببێته هۆی لاوازبوونی بنه‌ماکانی ئه‌منی، ئابوری و سیاسی جیهان. هه‌ندێک تێڕوانین هه‌یه که چین هه‌وڵی وه‌ده‌رنانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ئۆقیانووسی ئارام و دابین کردنی ئاسیا بۆ ئاسیاییه‌کان ده‌دات. کرده‌وه‌کانی چین له ناوچه‌کانی دراوسێی خۆی به تایبه‌ت له ناوچه ده‌ریاییه‌کان، پیشانده‌ری ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه ده‌بێت که ئه‌م وڵاته هێشتا بارودۆخی هێزێکی گه‌وره‌ی ئاسیای نییه.
سه‌رچاوه: برۆکینگز
وه‌رگێڕان: جام کوردی