جام کوردی:
دوێنێ هه‌ینی 7ی ڕه‌شه‌ممه هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری و ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران (پارله‌مان) به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ڵبژاردنێک که پاش تێپه‌ڕبوونی 37 ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌وه‌ی بۆ جیهانیان ڕوونتر کرده‌وه که هێشتا خه‌ڵک و حکومه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌ره نزیکدان و هیچ کات گه‌ل پشتیوانی خۆی له‌م شۆڕشه ئیسلامییه سه‌ره‌ڕای کێشه و گرفتی ئابوری نه‌گۆڕیوه و وه‌ک سه‌ره‌تاکانی شۆڕش به هه‌مان گڕ و تینی جارانه‌وه شه‌پۆل شه‌پۆل به‌ره‌و ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ڕۆیشتن و ده‌نگه‌کانیان وه‌ک قه‌ڵای به‌رگری له ڕێبه‌ری و کۆماری ئیسلامی به جیهانیان پیشاندا.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێی ئێران هه‌مووان هاتبوون. گه‌نج و پیر، ژن و مێرد، کچ و کوڕ، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و پێکهاته و لایه‌نگرانی ئائینه جیاوازه‌کان، ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری هه‌مان ڕاستییه که ئێران و ئێرانییه‌کان پێکه‌وه له ژێر ئاڵا سێ ڕه‌نگ و هه‌میشه شه‌کاوه‌که‌یدا و به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی گه‌شتر ده‌ڕوانن و هیچ کات گۆڕه‌پانه‌که به جێ ناهێڵن تا دوژمن و فریودراوه‌کانی ده‌ستی ئه‌و دوژمنانه خه‌یاڵی وا به مێشکیاندا نه‌ێت پیلان و نه‌خشه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. ئه‌وان هاتبوون تا وه‌ک ڕابردوو، له ئێستا و داهاتووشدا ئێران و ئێرانی سه‌ریان له سه‌ر ئاستی جیهان به‌رز ڕابگرن و شانازی به‌وه بکه‌ن که ته‌نیا وڵاتی ئارام و سه‌قامگیری ناوچه‌ی قه‌یراناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن که پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی وڵاته‌که‌یان به هیچ بژارده‌یه‌کی دیکه ناگۆڕنه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه و به‌شداری زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، ئاماژه به دوو خاڵی گرنگ پێویسته:
یه‌که‌م: سه‌ره‌ڕای پڕ و پاگه‌نده‌ی دوژمنانی وڵات و که‌ڵک وه‌رگرتنیان له ئامرازی جۆربه‌جۆر، په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت له ئاستێکی هه‌ره به‌رزدا مایه‌وه و به به‌شداری که‌م وێنه‌ی خۆیان ئه‌وه‌یان سه‌لماند و بۆ جیهانیان ڕوونیان کرده‌وه که لێدوان و چه‌واشه‌کاری دوژمنان کاریگه‌ری له سه‌ر ئیراده‌ی نه‌گۆڕیان دانانێت و له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌که، جارێکی دیکه جه‌ختیان له‌وه کردووته‌وه که سه‌قامگیری وڵات و دیمۆکراسی ڕاسته‌قینه‌ی کۆماری ئیسلامی پێویستی به به‌شداری و ئاماده‌بوونی ئه‌وانه له گۆڕه‌پانه جیاجیاکاندا، هه‌ر بۆیه به هاتنیان ئه‌وه‌یان دووپات کرده‌وه که هاتووین تا ئێران به سه‌ربه‌رزی بمێنێته‌وه.
دووه‌م: پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کرانه‌وه‌ی درگا ئابورییه‌کانی جیهان به ڕووی ئێران، خه‌ڵک جارێکی دیکه متمانه‌یان به نوێنه‌رانی خۆیان له پارله‌مان به‌خشی که کێشه و گرفته ئابورییه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ببه‌ن تا له داهاتوودا وه‌ک ئه‌م حه‌ماسه‌ته سیاسییه، حه‌ماسه‌تی ئابوریش بکرێت به جێژنی نیشتمانی ئێران و ئێرانییه‌کان.