جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری، له حۆسێنییهی جه‌ماران ده‌نگی دا.
ناوبراو ڕۆژی پێنج شه‌ممه و پێش ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توئیتر، ڕایگه‌یاند: به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک، هێز و ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی و داهاتوویه‌کی گه‌شتر بۆ وڵاته‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. سبه‌ی هه‌موومان ده‌نگ ده‌ده‌ین تا هیچ که‌س هیچ کات هه‌ڕه‌شه له ئێرانییه‌ک نه‌کات.
سه‌رچاوه‌ی وێنه‌کان: ماڵپه‌ڕی به‌هار نیوز