جام کوردی:
هێرشه تیرۆریستییه‌کان، شه‌پۆلی په‌نابه‌ره‌کان، قه‌رزه‌کانی یۆنان و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی، ئه‌ورووپا که‌وتووه‌ته ڕێگایه‌ک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له ساڵی 1940 تا ئێستا پێیدا ڕۆیشتووه.
له ئێستادا گرنگترین بابه‌تێک که ده‌توانێت خولیای ئه‌ورووپییه‌کان شکست پێ بێنێت، ناکۆکی له بیر و بۆچوونی ئه‌ڵمانیا و فه‌رانسه‌یه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابین کردنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان وه‌ک گرنگترین به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته. بابه‌تێک که که‌متر بووه‌ته جێی گرنگی و بایه‌خ.
ئه‌گه‌ر فه‌رانسه و ئه‌ڵمانیا نه‌توانن له هه‌ماهه‌نگی پێکه‌وه هه‌نگاو بنێن، خولیا و بیرۆکه‌ی ئه‌ورووپای یه‌کگرتوو له ناو ده‌چێت. له ده‌یه‌ی 1950 ئه‌م بابه‌ته کنراد ئاندنائیر، ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا و شارل دوگۆلی گه‌یانده تێگه‌یشتنێکی مێژوویی: هاوکاری فه‌رانسه و ئه‌ڵمانیا به‌ردی بناغه‌یه‌که که ده‌توانین زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا بنیات بنێینه‌وه. فه‌رانسه ڕێبه‌رایه‌تی زیندووکردنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌ورووپا و ئه‌ڵمانیا زیندووکردنه‌وه و بنیات نانه‌وه‌ی هێزی ئابوریی له ئه‌ستۆ گرت.
له کاولکارییه به‌جێماوه‌کانی پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، دوو هێز به هاوکاری یه‌کدی به‌ستێنی دامه‌زراندنی بازاڕی هاوبه‌ش، سیاسه‌تی ڤێزه‌ی هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا و پلان‌داڕێژی دراوی هاوبه‌شیان دابین کرد.
به‌ڵام له ده‌یه‌ی 1990 یه‌کێتی ئه‌ڵمانیا ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ی تێکدا. به گه‌شه‌ی به‌رچاوی ئابوری ئه‌ڵمانیا، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رانسه به‌ره‌و کاڵبوون ڕۆیشت. پاریس هه‌وڵی دا له به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی جیهانیبوون ڕابوه‌ستێت و به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ کارامه‌یی کێبه‌ڕکێ که خه‌ڵاتی جیهانیبوونه نه‌گۆڕێته‌وه. به‌م پێیه‌ش ئه‌ڵمانیا بوو به ده‌نگی یه‌که‌م له بازاڕه‌کانی ئه‌ورووپا.
دراوی هاوبه‌ش به پێشه‌نگی بانکه ئه‌ڵمانییه‌کان گه‌یشت. به‌ڵام له ساڵی 2005 ده‌نگده‌رانی فه‌ره‌نسی خوازیاری ئه‌وه نه‌بوون که ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی خۆیان ئه‌وه‌نده به ده‌سته‌وه بده‌ن. له‌م ڕووه‌شه‌وه، له‌و گشتپرسییه که پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسییه‌که‌ی هۆڵه‌ندا ئه‌نجام درا، دانیشتووانی فه‌ره‌نسی ده‌نگی نه‌رێنییان به ده‌ستووری یه‌کگرتووی ئه‌ورووپا دا. پاشان به سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ساڵی 2008 که‌لێنی ئابوری و خۆڕاگری سیاسی نێوان باکوری ئه‌ورووپا به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیا و باشوری ئه‌رووپا زیاتر بوو. ئاستی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی وڵاتانی باشور له ئاستێکی نزمتردایه.
قه‌یرانی دارایی ساڵی 2008 پیشانده‌ری گه‌شه‌ی به‌رچاوی که‌لێنی سیاسی نێوان ئه‌ڵمانیا و فه‌رانسه و تێڕوانینی هه‌ر دوو وڵاته سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ئاسووده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی، هێزی کار و دیپلۆماسی. تیرۆریزم و شه‌پۆلی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌ورووپا جارێکی دیکه ئه‌م ڕاستییه‌ی ده‌رخسته‌وه.
له ئێستادا فرانسوا ئۆلاند و ئانگێلا مرکێل به که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی جیاواز باسی یه‌کگرتوویی ده‌که‌ن. ئۆلاند فه‌رانسه له شه‌ڕی دژ به داعش پێناسه ده‌کات، له کاتێکدا که مرکێل باسی شه‌ڕی دژ به تیرۆر ده‌کات. فه‌رانسه له چالاکی سه‌ربازی له مالی، عێراق و سوریا به‌شداری کرد، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا کرده‌وه مرۆڤدۆستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به باشتر ده‌زانێت.
له گۆڕه‌پانی ئابوری، ئه‌ڵمانیا مه‌کینه‌ی جوڵێنه‌ری لیبراڵیزمی بازاڕی ئازاده و به‌هێزه‌وه پاڵپشتی له سیاسه‌تی ئابوری و سنورداربوونی بودجه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی حکومه‌تی ئاسووده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ورووپی ده‌کات.
پێناسه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌م دوو لایه‌نه له هێزی ئه‌ورووپا جیاوازه: فه‌رانسه که ده‌ستێوه‌ردانی له ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه، پێناسه‌یه‌کی سه‌ربازی – سیاسیی له هێزی ئه‌ورووپا هه‌یه. بۆ ئه‌ڵمانیا، گرنگیدان به هێزی ئابوری هاوشانی بواری سیاسی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ڕووسیا گرنگی هه‌یه.
به تێڕوانینێکمان به داهاتوو ده‌توانین پێش بینی بکه‌ین که گه‌وره‌ترین ناکۆکی نێوان ئه‌م دوو هێزه له سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران چڕتر ده‌بێته‌وه. ساڵی ڕابردوو، ئه‌ڵمانیا به ته‌نیایی میواندارێتیی له نزیک له یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ری موسڵمانی سوریا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد. فه‌رانسه خوازیاری داخستنی سنوره‌کانی ئه‌ورووپا به ڕووی په‌نابه‌راندا بوو، له کاتێکدا که ئه‌ڵمانیا داوای له تورکیا ده‌کرد سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هاوکاری زیاتر پێشکه‌ش بکات. ئه‌م ناکۆکییه پیشانده‌ری لێک تێگه‌یشتنی جیاوازی ئه‌م دوو وڵاته له پێداویستییه ئابورییه‌کانه. ئه‌ڵمانیا به هۆی پیربوونی ته‌مه‌نی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی، زۆر پێویستی به هێزی کاری گه‌نج هه‌یه. له به‌رامبه‌ر، ڕێژه‌ی بێ‌کاری و ئاماری له دایکبوون له فه‌رانسه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
فه‌رانسه ده‌زانێت که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، یه‌کگری ملیۆنان دانیشتووی موسڵمانه له کۆمه‌ڵگای سکۆلاری ئه‌م وڵاته و هاتنی په‌نابه‌ران ده‌توانێت ئه‌م کێشه‌یه ئه‌سته‌متر بکات. له کاتێکدا که ئه‌ڵمانیا تا ئێستا کێشه‌ی وه‌های نه‌بووه.
ڕووداوه‌که‌ی ده‌سپێکی ساڵی نوێ له کۆڵنی ئه‌ڵمانیا ده‌توانرێت به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌ڵمانیا دابنرێت وه‌ک جۆربه‌جۆربوونی دانیشتووانه‌که‌ی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێشتا ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له سیاسه‌تی ئاوه‌ڵاکردنی سنوره‌کان ده‌کات.
بێ گومان ئه‌م دوو هێزه دێرینه‌ی ئه‌ورووپا ده‌توانن هه‌وڵ بده‌ن که به سیاسه‌تێکی میانه‌ڕۆ و یه‌کگرتوو بگه‌ن که هه‌م هه‌ڕه‌شه نوێیه‌کان له به‌رچاو بگرێت و هه‌م تا کاتی سه‌لماندنی تاوانی تیرۆریست بوون، یارمه‌تی قوربانیانی بێ تاوان ڕه‌ت نه‌کاته‌وه.
به‌ڵام به‌ڵگه و شایه‌تحاڵه‌کان له پانتایی کیشوه‌ری ئه‌ورووپا پیشان ده‌دات که سه‌ره‌ڕای پێویستی جیدیبوونی هاوکاری، که‌شی گونجاو بۆ ئه‌م هاوکارییه بوونی نییه. دژایه‌تی بێگانه‌کان له ئه‌ورووپا په‌ره‌ی سه‌ندووه و خه‌ڵکی به‌ره‌و پشتیوانی له پارته ڕاسته‌کان په‌لکێش کردووه. له هه‌نگاریا و پۆڵۆنیا ئه‌م پارتانه ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه و ڕه‌نگه تا ساڵی 2017 ئه‌م ڕووداوه‌ش له فه‌رانسه دووپات ببێته‌وه. ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیاش له یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ئارادایه.
هه‌ر بۆیه پرسیارێک ئه‌وه‌یه که ئه‌ورووپا چی به سه‌ر دێت؟ ئایا ئه‌ورووپا ده‌توانێت له‌م دۆخه ڕزگاری بێت؟ ئایا ئه‌ڵمانیا و فه‌رانسه جارێکی دیکه پێکه‌وه ده‌بن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره گرنگیدان به بارودۆخی سه‌رکرده‌کان پێویسته. له ده‌یه‌ی 1990 فرانسوا میتران و هلمت کۆهڵ وه‌ک شارل دۆگل و ئادنائیر له ده‌یه‌ی 1950 پێکه‌وه هاوکارییان کرد له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ئه‌زموونی دوایین بژارده‌یان تێپه‌ڕاندبوو، به‌ڵام چیدی ئاسه‌واری ئه‌و که‌ڵه‌پێاوانه له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌ورووپا نه‌ماوه. مرکێل و ئۆلاند زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه جه‌ختیان له سه‌ر نیگه‌رانییه نیشتمانییه‌کانی وڵاته‌که‌یان کردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: نیۆیۆرک تایمز
وه‌رگێڕان: جام کوردی