جام کوردی:
باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له سیئول له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا، سی و حه‌وته‌مین ساڵۆگه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیی وه‌ک جێژنێک به‌رز ڕاگرت که بووه‌ته هۆی ئاوه‌ڵابوونی درگای هاوکارییه‌کان له گه‌ڵ کۆریای باشور.
حه‌سه‌ن تاهیریان باڵوێزی ئێران له کۆریای باشور له وتارێکدا ڕایگه‌یاند که ئێرانییه‌کان به خۆپێشاندانه‌کانی ساڵی 1979 دیکتاتۆریه‌تی خانه‌دانی پاڵه‌وییان ڕووخاند و کۆماری ئیسلامی‌یان به پێی دیمۆکراسیه‌تی پێشکه‌وتووی فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بی بنیات نا. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئه‌مه‌شی ڕاگه‌یاند که ئه‌مساڵ جێژنی ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی هاوڕێ بووه ” یه‌کێک له دژوارترین قه‌یرانه دیپلۆماسییه‌کانی ئه‌م ده‌یه‌یه به سیاسه‌تی کاریگه‌ری حکومه‌تی تاران چاره‌سه‌ر کرا “.
تاهیریان ئه‌م سه‌رکه‌وتنه دیپلۆماسییه‌ی که بوو به هۆکاری هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ده‌رفه‌تێک بۆ ئاماده‌بوونی جیهان له بازاڕه‌کانی ئێران ناو برد و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو زیاتر له 50 شاندی بیانی سه‌ردانی ئێرانیان کردووه.
له نۆڤمبێری ڕابردوو یۆن بیۆنگ سه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور هاوڕێ له گه‌ڵ یۆ ئیل هوو، وه‌زیری ژێرخانه‌کان و گواستنه‌وه سه‌ردانی تارانی کرد. به پێی ڕاگه‌یاندنی دیپلۆماتکارێک، بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکدا پارک گئۆن های، سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشور بۆ یه‌که‌م جار سه‌ردانی تاران بکات.
به پێی لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی کاریگه‌ری ئه‌رێنیی له سه‌ر ئابوری کۆریای باشور هه‌بێت و کۆمپانیاکانی ئه‌م وڵاته ده‌توانن له ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م له به‌شه جیاجیاکانی وه‌ک نه‌وت، گازی سرووشتی، پترۆکیمیا، که‌شتیوانی، که‌شتی سازی، وه‌به‌رهێنانی ئۆتۆمبێل و پۆڵا که‌ڵک وه‌ربگرن.
پێش گه‌مارۆکان 2500 کۆمپانیای کۆریای باشور په‌یوه‌ندی بازرگانییان له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بووه و ڕێژه‌ی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌ش 17 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه پاش گه‌مارۆکان بۆ دوو له سه‌ر سێ دابه‌زی.
به پێی وته‌کانی کیم سئۆنگ هوو، باڵوێزی کۆریای باشور له تاران، ئێران وه‌ک مه‌کینه‌ی جوڵێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، 80 ملیۆن که‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه و به پانتایی زۆر، خاوه‌نی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی وه‌ک نه‌وت، گاز و کانزاکانه. ئێران وڵاتێکه که له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی مه‌یدانه نه‌وتی و گازییه‌کان، پرۆژه‌کانی کاره‌بای ئاوی، شاڕێگاکان و ڕێگا و بانه‌کان، تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌کان، وه‌به‌رهێنانی ئۆتۆمبێل، کاڵای ئه‌لکترۆنی و … دایه.
باڵوێزی کۆریای باشور به میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه که گه‌نجانی ئێرانی له بواره جیاجیاکاندا خوێنده‌واری هه‌ره پێشکه‌وتوویان هه‌یه و هه‌ستی هه‌ره باشیان به‌رامبه‌ر به کۆریای باشور هه‌یه و دراما کۆرییه‌کان له‌م وڵاته‌دا لایه‌نگری زۆری هه‌یه. ناوبراو ده‌ڵێت: خه‌ڵکی کۆریای باشور به تێڕوانینی ئێرانییه‌کان، خه‌ڵکانێکی تێکۆشه‌ر و ڕاستگۆن.
به بۆچوونی باڵوێز، پێویسته سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌ش له پێناو دابین کردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی سه‌قامگیر وه‌ک هێڵه‌کانی وه‌به‌رهێنان له ئێران دابین بکرێت و به گواستنه‌وه‌ی زانست و ته‌کنۆلۆژیا و سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌ش بتوانرێت له بازاڕه‌کانی سێهه‌م چالاکییه هاوبه‌شه‌کان ببنه ئه‌مری واقیع و له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌کانیشدا به‌شداری دوو لایه‌نه هه‌بێت.
کیم له‌و بڕوایه‌دایه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان پێویسته له به‌شه کۆنه‌کانی وه‌ک نه‌وت و گاز به‌ره‌و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی هه‌نگاو بنرێت که نیوه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناپه‌تی ناوخۆیی ئێران له خۆ ده‌گرێت.
تاران و سیئول په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانیان له ساڵی 1962 ده‌ستپێکردووه و به پێی وته‌کانی تاهیریان، په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و به‌هێزیان بنیات ناوه. ناوبراو هه‌بوونی شه‌قامی تاران له سیئول و شه‌قامی سیئول له تاران به پیشانده‌ری ئه‌م بابه‌ته ناو ده‌بات.
باڵوێزی ئێران ده‌ڵێت کۆمپانیا کۆرییه‌کان مێژوویه‌کی زۆریان له بواری ژێرخان و وه‌به‌رهێنانی ئێران‌دا هه‌یه و کۆمیسیۆنی ئابوری هاوبه‌شی نێوان دوو وڵات له به‌رواری 29ی فورییه به به‌شداری بازرگانانی کۆمپانیا جیاوازه‌کان له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چێت.
چوونگ چین یوب وه‌زیری ته‌ندرووستی کۆریای باشور که ئاماده‌ی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه بووه له وتارێکدا ئاماژه‌ی به‌م خاڵه داوه که 20 هه‌زار کرێکاری کۆری له پرۆژه نیشته‌جێبوونه‌کانی ده‌یه‌ی 1970ی ئێران به‌شدارییان هه‌بووه و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری قووڵایی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاته. ئاماژه‌شی به یادداشتێکی لێک تێگه‌یشتن دا که له داهاتوودا ئاماده ده‌بێت و بڕیاره نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گه‌وره له زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی تاران به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی زانست و ته‌کنۆلۆژیا بنیات بنرێت.
نووسه‌ر: جوئل لی / سه‌رچاوه: کۆریا هراڵد
وه‌رگێڕان: جام کوردی