جام کوردی:
ته‌نیا ده ڕۆژ به سه‌ر لێدوانه‌کانی دێمتری مدڤدۆف تێپه‌ڕ ده‌بێت. سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هۆشداری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌می دا. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که چه‌ندین شه‌ڕی گه‌رم له ناوچه جیاجیاکانی جیهان وه‌ک ئۆکرانیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئارادایه. له ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵسووکه‌وتی چین وڵاتانی دراوسێی نیگه‌ران کردووه و له باشوری ئاسیاش ئاڵۆزییه‌کانی له مێژینه‌ی نێوان هیندستان و پاکستان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆری جیهانی به شێوازێکی جیدی هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات. ئاماره بڵاوبووه‌کانی دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌کانی ئاشتی ستۆکهۆڵم (سیپری) سه‌باره‌ت به بازرگانی چه‌ک، پیشانده‌ری دۆخی ئاڵۆزی ئه‌منییه له سه‌ر ئاستی جیهان.
دامه‌زراوه‌ی سیپری له ڕاپۆرته‌که‌ی خۆیدا به مه‌به‌ستی پیشاندانی گۆڕانکارییه‌کانی به‌دیهاتوو له بازاڕی بازرگانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، ئاماره‌کانی په‌یوه‌ندیداری له 5 خولدا ده‌سکه‌به‌ندی کردووه و بڵاوی کردووه‌ته‌وه. هه‌نارده‌کاری چه‌ک له کۆتا خولی 5 ساڵه به‌راورد به خوله‌کانی پێشوو له سه‌دا 14 به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێکدادانی زیاتر و هاورده‌کردنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی زیاتر:
زۆربه‌ی هاورده‌کاری چه‌ک له ئاسیا و به تایبه‌ت له ناوچه‌ی هه‌ره ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه. ئاماره‌کان پیشان ده‌ده‌ن که ته‌نیا له مه‌ودای نێوان که‌نداوی فارس تا گه‌رووی بۆسفۆر، هاورده‌کاری چه‌کی قورس له سه‌دا 61 زیادی کردووه. له نێوان ساڵه‌کانی 2011 تا 2015 به ته‌نیا وڵاتی هیندستان سه‌باره‌ت به هاورده‌کردنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێش عه‌ره‌بستان که‌وتووه، له کاتێکدا که عه‌ره‌بستان ته‌نیا 30 ملیۆن حه‌شیمه‌تی هه‌یه. له 5 ساڵی ڕابردوو به‌راورد به خولی پێشوو، هاورده‌کردنی چه‌ک له لایه‌ن ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که‌نداوی فارس سێ هێنده زیادی کردووه. پله‌ی چواره‌م تایبه‌ته به وڵاتی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی به 5 ملیۆن حه‌شیمه‌ت و پله‌ی شه‌شه‌میش تایبه‌ته به تورکیا.
شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هۆکاری سه‌ره‌کی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌م ناوچه‌یه داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وته‌ی پیتر وزمهن، شرۆڤه‌کاری دامه‌زراوه‌ی سیپرییه. وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام بودجه‌ی زۆریان هه‌بووه و به ته‌نیا دابه‌زینی نرخی نه‌وت شێوازی مامه‌ڵه‌یان ده‌گۆڕێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ئه‌م وڵاتانه پیشه‌سازی وه‌به‌رهێنانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان نییه و به ناچاری ڕوو له هاورده‌کردنی ده‌که‌نه‌وه.
مه‌کزیک و زیاتربوونی ڕێژه‌ی هاورده‌کردنی چه‌ک:
یه‌کێکی دیکه له گۆڕانکارییه به‌رچاوه‌کانی هاورده‌کردنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی په‌یوه‌ندی به وڵاتی مه‌کزیکه‌وه هه‌یه. له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو هاورده‌کردنی چه‌ک له لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه تا سێ هێنده به‌رزتر بووه‌ته‌وه. ئه‌م گۆڕانکارییه له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ماده هۆشبه‌ره‌کانه. ده‌وترێت که له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، پرسی ماده هۆشبه‌ره‌کان بووه‌ته هۆی کوژرانی 100 هه‌زار که‌س. به وته‌ی شرۆڤه‌کارێکی دامه‌زراوه‌ی سیپری، مه‌کزیک گرنگی به هاورده‌کردنی چه‌کی سووک ده‌دات.
ئه‌فریقا، هه‌ژاری و لاوازی له کڕینی چه‌ک:
زیاتر له نیوه‌ی هاورده‌کردنی چه‌ک بۆ ئه‌فریقا له ڕێگای دوو وڵاتی ئه‌م کیشوه‌ره بووه، مه‌راکیش و ئه‌لجه‌زایر که دوو وڵاتی دراوسێن. که‌شی بێ متمانه‌یی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته بووه‌ته هۆی چه‌شنێک کێبه‌ڕکێی سه‌ربازی له نێوانیان. به گشتی وڵاتانی باشوری بیاوانی ئه‌فریقا به هۆی لاوازبوونی که‌رتی ئابوری له ڕیزی کڕیارانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان نییه.
یه‌کێک له‌و کێشانه که پسپۆڕه‌که‌ی سیپری ئاماژه‌ی پێ داوه، تهیارنهبوونی وڵاتانی ئه‌فریقییه به که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ چالاکییه‌کانی ئاشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له کاتێکدا که له زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه، چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی له ئارادایه.
ئه‌مریکا، گه‌وره‌ترین فرۆشیاری چه‌ک له جیهان:
له ڕیزی فرۆشیاران جارێکی دیکه ئه‌مریکا و ڕووسیا ناویان له سه‌ره‌وه ده‌بینرێت. ئه‌مریکا به ته‌نیا دابینکاری یه‌ک له سه‌ر سێی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه له سه‌ر ئاستی جیهان و ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی له‌م بواره‌دا له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 27 به‌رزتر بووه‌ته‌وه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئامانجی سه‌ره‌کی چه‌کی ئه‌مریکی بووه و گه‌وره‌ترین کڕیاری ئه‌م چه‌کانه‌ش ته‌نیا وڵاتی عه‌ره‌بستانه. ئیمارات و تورکیا کڕیارانی دیکه‌ی به‌رهه‌مه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکان.
ڕووسیا یه‌ک له سه‌ر چواری هه‌نارده‌ی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له جیهان دابین ده‌کات. هیندستان، چین و ڤێتنام کڕیارانی سه‌ره‌کین له‌م وڵاته. چین به ته‌نیا کڕینی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی دوو هێنده زیاتر کردووه و ئاستهکهیی به‌راورد به ساڵه‌کانی 2006 تا 2011 له سه‌دا 88 زیاتر کردووه. چین له ئێستادا له سه‌دا 6ی پشکی بازاڕی بازرگانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی جیهانی هه‌یه و به‌م پێیه‌ش له پله‌ی سێهه‌می جیهانی دایه که به‌رزتر له وڵاتێکی وه‌ک فه‌رانسه‌یه. وه‌به‌رهێنانی چه‌کیش له‌و پلانه گرنگانه‌یه که چین جێبه‌جێی کردووه. وزمهن ئه‌م دۆخه به پیشانده‌ری کوالیتی ئه‌و چه‌کانه ده‌زانێت که له وڵاتی چین به‌رهه‌م دێت. پاکستان، به‌نگلادیش و میانمار گه‌وره هاورده‌کارانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازین له چین.
هه‌روه‌ها وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌ورووپا وه‌ک فه‌رانسه، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، ئسپانیا و ئیتالیا پێکه‌وه یه‌ک له سه‌ر پێنجی پشکی بازرگانی چه‌کیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا مسۆگه‌ر کردووه. هه‌نارده‌کاری فه‌رانسه له سه‌دا ده و ئه‌ڵمانیا له سه‌دا 50 دابه‌زیوه، هۆکاری گرنگی ئه‌م دۆخه‌ش بۆ قه‌یرانی جیدی ئابوری له هه‌ندێک وڵاتی ئه‌ورووپی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه: دۆیچه‌وله
وه‌رگێڕان: جام کوردی