جام کوردی:
دانیشتووانی ئێران به ئه‌زموونی به‌شداری که‌م وێنه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 9 خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه ڕوویان له سندۆقه‌کانی ده‌نگدان کردووه تا سه‌ر له نوێ به ده‌نگی خۆیان، ڕۆڵی کاریگه‌ریان له دیاری کردنی چاره‌نووسی ئه‌م نیشتمانه پیشان بده‌ن و دامه‌زراوه‌ی یاسادانانی وڵات ڕاده‌ستی نوێنه‌رانێکی شیاو و کارامه بکه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌وتێکی دیمۆکراتیک و ڕووداوێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه که له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌کان وه‌ک هۆکارێکی کاریگه‌ر له پێکهێنانی دامه‌زراوه حکومییه‌کان داده‌نرێت. ئه‌م ڕووداوه گرنگه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش به خه‌ڵک ده‌دات که به ده‌نگی خۆیان که‌س یان که‌سانێکی شیاو بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاکی له پۆست و بهرپرسایهتییهکدا هه‌ڵده‌بژێرن. خه‌ڵک له ڕاستیدا به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان نوێنه‌رانێک هه‌ڵده‌بژێرن تا ئه‌وان به ئاماده‌بوونیان له کورسی پارله‌مانی و ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆیان پیناسه کراوه هه‌وڵ بده‌ن و له پێناو پێشکه‌وتنی وڵات تێکۆشان بکه‌ن. ئه‌وانه‌ی که وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک له پارله‌مان هه‌ڵده‌بژێرێن له‌و ماوه یاساییه‌دا که بۆیان دیاری کرابوو بانگه‌شه‌یان کرد و گه‌ڵاڵه و ستراتیژی خۆیان له بواره جیاجیاکاندا خسته‌ڕوو، ده‌نگده‌رانیش به چاوێکی کراوه‌وه کاندیدی شیاوی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و به‌م پێیه‌ش ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه ئه‌و سندۆقانه‌ی که به دڵنیاییه‌وه داهاتووی وڵات مسۆگه‌ر ده‌کات و له ڕاستیدا به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستنیشان کردنی کاندیدی شیاو هه‌نگاو به‌ره‌و به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی خۆیان و وڵات ده‌نێن.
له وڵاته جیاوازه‌کانی جیهان به پێی سیسته‌می حکومه‌ت و یاساکانی تایبه‌ت، دامه‌زراوه‌ی جیاواز به‌رپرسایه‌تی جێبه‌جێ کردن و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان له ئه‌ستۆیه. له وڵاتی ئێران وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رپرسی سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانه که بۆ پارێزگار، قایمقام و مودیر ناحیه‌کان شۆڕ ده‌بێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ری ده‌ستووریش چاودێری سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات.
هه‌ڵبژاردنه‌کان به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌ک ئامرازێکی جێگیربوونی دیمۆکراسی ناسێندرا و پاشان چه‌ندین گشتپرسی له وڵات به‌ڕێوه‌چوو که بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری، ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شار و گونده‌کان بده‌ین.
له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی که تا ئێستا 9 خولی به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی ڕه‌شه‌مه خولی ده‌یه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر شار یان ناوچه‌یه‌ک نوێنه‌رانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که ئه‌رکی یاسادانان و چاودێری دامه‌زراوه‌کانی جێبه‌جێکار له ئه‌ستۆ بگرێت.
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له برگه‌ی یه‌کی به‌شی یه‌که‌م ده‌ڵێت: ” هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بێت و حکومه‌ت به‌رپرسه که ڕێ و شوێنێک بگرێته به‌ر که پێش کۆتایی هاتنی خولی پێشوو، هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه ببات تا وڵات له هیچ کاتدا بێ پارله‌مان نه‌بێت “. برگه‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به 290 که‌س ڕاده‌گه‌ێنێت و زیاتربوونیشی په‌یوه‌ست به ماده‌ی 64ی ده‌ستووره‌وه کردووه. له‌م نێوه‌نده‌دا جێگیربوونی سیسته‌مێکی دیمۆکراتیک له کۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی ئیسلامی ئێران 5 کورسی بۆ که‌مینه ئائینییه‌کان بێت.
جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ناجوانمێرهکان بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران زیاتر به‌ره‌و قۆناغی پێشکه‌وتن و گه‌شه له بواره جیاجیاکاندا هه‌نگاو بنێت و ئه‌مه‌ش دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی به‌ره‌و ئاراسته‌ی داڕشتنی پیلان و نه‌خشه‌ی جۆربه‌جۆر له به‌رامبه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا برد و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له ئێرانییه‌کان کردووه که به گڕ و تینی جارانه‌وه به‌شداری خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و هه‌نگاوه‌کانی گه‌شه و پێشکه‌وتنی وڵاتی ئیسلامی ئێران خێراتر بکه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته گرنگه وای کرد که جام کوردی وه‌ک ده‌زگای میدیایی کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ 9 خولی ڕابردووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران هه‌بێت.
خولی یه‌که‌م:
یه‌که‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له هه‌ل و مه‌رجێکدا که کۆماری ئیسلامی هێشتا نه‌مامێکی ساوا بوو له به‌رواری 24ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1358ی کۆچی هه‌تاوی له 193 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له وڵات‌دا به‌ڕێوه‌چوو. پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران به دامه‌زراوه‌یی کردنی وڵاتی به تایبه‌ت له گرنگترین به‌شدا کرده ئه‌مری واقیع و به ده‌ستبه‌کاربوونی، یه‌کێک له سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که دامه‌زرا و به پێی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بوو، به کرده‌وه فه‌رمی بوونی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه‌ی سه‌لماند. له‌م قۆناغه‌دا هێزه سیاسییه چالاکه‌کان به ئاگاداری ته‌واو له رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کان و گه‌یشتن به ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی‌یان دا و به‌ده‌ر له هه‌ندێک پارت و ڕێکخراوی بچووک، زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌بوونی خۆیان بۆ به‌شداری هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌کانیان به ڕاشکاوانه بڵاو کرده‌وه و هه‌ر لایه‌نێک لایه‌نگرانی خۆیانیان بۆ به‌شداری به‌ربڵاو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بانگهێشت کرد. له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان 3 هه‌زار و 694 به‌ربژێر کێبه‌ڕکێی 270 کورسی پارله‌مانیان کرد تا له ڕیزی یه‌که‌م که‌ساندا بن که له‌م ئه‌نجومه‌ن و پارله‌مانه‌دا ئه‌رکی یاسادانان جێبه‌جێ بکه‌ن. ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به به‌شداری 10 ملیۆن و 875 هه‌زار و 969 که‌س له دانیشتووانی وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. له ئاکامدا له دوو خولی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا 234 که‌س له سه‌ر ئاستی وڵات گه‌یشتنه هۆڵی پارله‌مان له تارانی پایته‌خت.
خولی دووه‌م:
خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له به‌رواری 26ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1363ی کۆچی هه‌تاوی له کاتێکدا به‌ڕێوه‌چوو که ئێران چه‌ندین ساڵ پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌وراز و نشێوی زۆری تێپه‌ڕاندووه و سه‌رقاڵی شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ر له گه‌ڵ دیکتاتۆرێکی خوێن‌ڕێژ به ناوی سه‌دام حوسێن بوو که له لایه‌ن چه‌ندین وڵاتی زلهێز و ناوچه‌که‌وه پاڵپشتی ده‌کرا و له ده‌ره‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌ش گه‌مارۆی هه‌مه‌لایه‌نه به سه‌ر وڵات‌دا سه‌پێندرابوو. له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران یه‌ک هه‌زار و 592 که‌س له 193 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن به‌ربژێر بوون و له نێویاندا 270 که‌س گه‌یشتنه کورسییه‌کانی پارله‌مان. له‌م ڕۆژه مێژووییه‌دا 15 ملیۆن که‌س و 607 هه‌زار و 306 که‌س له دانیشتووانی وڵات ده‌نگیان دا و ڕێژه‌ی به‌شداری زیاتر له سه‌دا 64 تۆمار کرا.
خولی سێهه‌م:
له به‌رواری 19ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1367ی کۆچی هه‌تاوی داستانێکی قاره‌مانانه‌ی دیکه له وڵاتی ئێران خوڵقێندرا و یه‌ک هه‌زار و 999 به‌ربژێر به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له کاتێکدا کێبه‌ڕکێیان ده‌کرد که وڵات له هه‌ل و مه‌رجی شه‌ڕێکی دژوار له شاره‌کاندا بوو و ڕژێمی به‌عس به په‌لکێش کردنی شه‌ڕه‌که بۆ شاره‌کان و بۆردومانی ناوچه نیشته‌جێبووه‌کان دیمه‌نێکی دڕندانه‌ی له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه خوڵقاند، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ش چۆکی به گه‌لی خۆڕاگر و نه‌به‌زی ئێران دانه‌دا و ئه‌وان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا که له 193 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێوه‌چوو، 270 کاندیدی شیاویان به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی نارد. وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند که 16 ملیۆن و 714 هه‌زار و 281 که‌س به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردووه که ڕێژه‌ی نزیک له سه‌دا 60 بووه.
خولی چواره‌م:
کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سه‌پێندراوی عێراق دژ به ئێران بوو به هۆی ئه‌وه‌ی تا قه‌ره‌بوو و بنیات نانه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی وڵات بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌وله‌ویات و یه‌که‌مایه‌تی ئیش و کاره‌کانی حکومه‌ت و چواره‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له دۆخێکی وه‌هادا و هاوکات له گه‌ڵ سه‌رده‌می سازێنه‌ری ده‌ست به کار بکات. ئه‌م خوله له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له به‌رواری 21ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1371ی کۆچی هه‌تاوی و به به‌شداری 18 ملیۆن و 767 هه‌زار و 42 که‌س به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م پێشوازییه گه‌رم و گوڕه له هه‌ڵبژاردنه‌کان پیشان ده‌دات که گه‌مارۆ و گوشاره‌کانی شه‌ڕ، هیچ کات ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌لی ئێران به‌ره‌و دابه‌زین ببات. له ئاکامدا له نێو 3 هه‌زار و 233 به‌ربژێر، 270 که‌س به ڕێژه‌ی به‌شداربوونی زیاتر له سه‌دا 57ی خه‌ڵک له 196 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتنه ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی تا به‌هێزه‌وه دامه‌زراوه‌ی یاسادانه‌ری وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن.
خولی پێنجه‌م:
له پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران زیاتر له سه‌دا 71ی خه‌ڵک به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی 18ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1374ی کۆچی هه‌تاوی کرد. هه‌ل و مه‌رجی زاڵبووی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی زۆری به‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌خشیبوو. ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به چه‌ندین تۆمه‌تی بێ بنه‌مای وه‌ک پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی له تیرۆر، گوشاری سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی زۆریان خسته سه‌ر کۆماری ئیسلامی. به‌ڵام ئێرانییه‌کان به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی دوژمنان، جارێکی دیکه به گڕ و تینه‌وه له نێو 5 هه‌زار و 365 به‌ربژێر، 270 که‌سیان وه‌ک نوێنه‌رانی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی هه‌ڵبژارد. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به به‌شداری 24 ملیۆن و 682 هه‌زار و 386 که‌س له 196 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
خولی شه‌شه‌م:
شه‌شه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران هاوکات له گه‌ڵ سه‌رده‌می ڕیفۆرمخوازی له به‌رواری 29ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1378ی کۆچی هه‌تاوی به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئێران به به‌شداری شکۆمه‌ندانه‌ی خۆیان و تۆمارکردنی به‌شداری 26 ملیۆن و 82 هه‌زار و 157 که‌سی واته له سه‌دا 67 قاره‌مانیه‌تی خۆیانیان له ڕۆژژمێری سه‌رکه‌وتنه‌کانی وڵات‌دا سه‌لمانده‌وه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له 207 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو و 290 که‌س وه‌ک نوێنه‌ر گه‌یشتنه پارله‌مان. له‌م خوله‌دا 6 هه‌زار و 853 که‌س وه‌ک به‌ربژێر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ری ده‌ستوور شیاوبوونیان په‌سه‌ند کرابوو.
خولی حه‌وته‌م:
8 هه‌زار و 172 که‌س به مه‌به‌ستی به‌شدارییان له کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ده‌ستیان به بانگه‌شه کرد و پلان و به‌رنامه‌کانی خۆیان خسته‌ڕوو که له‌م نێوه‌نده‌دا 290 که‌س به ده‌نگی 23 ملیۆن و 734 هه‌زار و 677 که‌س له دانیشتووانی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1382 گه‌یشتنه ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران. ڕێژه‌ی به‌شداربووان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا له 207 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له سه‌دا 51.21 بووه. هه‌ر چه‌نده له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێژه‌ی به‌شداربووان پیشانده‌ری به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵکه، به‌ڵام له شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک تاران، ئه‌سفه‌هان و شیراز ڕێژه‌که له سه‌دا 35 بووه و هۆکاره‌که‌شی بۆ زیادبوونی ژماره‌ی به‌ربژێره‌کان، پانتایی شاره‌کان، زۆربوونی کێشه و گرفته‌کان، چالاکی لاوازی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ ناساندنی به‌ربژێره‌کان و نه‌بوونی کێبه‌ڕکێی جیدی له نێوان گرووپه سیاسییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خولی هه‌شته‌م:
خولی هه‌شته‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی هاوکات له گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران و سه‌پاندنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بوو و ئێرانییه‌کان به بێ گرنگیدان به گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له کۆتا ڕۆژه‌کانی ساڵی 1386ی کۆچی هه‌تاوی و له 24ی ڕه‌شه‌ممه ڕوویان له سندۆقه‌کانی ده‌نگدان کرد و له نێو 7 هه‌زار و 600 به‌ربژێر، 290 که‌سیان به به‌شداری له سه‌دا 55 له 207 ناوندی هه‌ڵبژاردن گه‌یانده هۆڵی پارله‌مان. ژماره‌ی به‌شداربووان له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان 24 ملیۆن و 279 هه‌زار و 717 که‌س ڕاگه‌ێندراوه.
خولی نۆیه‌م:
نوێنه‌رانی خولی نۆیه‌می ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران که به‌ره‌و کۆتایی چالاکییه‌کانیان ده‌ڕۆن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کانی 12ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1390ی کۆچی هه‌تاوی گه‌یشتنه ئه‌نجومه‌ن تا ڕێژ له به‌شداری 30 ملیۆن و 844 هه‌زار و 462 که‌س له دانیشتووانی وڵات بگرن و بۆ خزمه‌تی ڕاستگۆیانه له 290 کورسی پارله‌مان ئاماده ببن. له 207 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له سه‌دا 63 بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی ڕه‌شه‌ممه خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له به‌رده‌م چاوی کامێرای هه‌واڵده‌رییه ناوخۆیی و بیانییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت تا ئه‌و 54 ملیۆن و 915 هه‌زار و 24 که‌سه که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، جارێکی دیکه داستانێکی قاره‌مانانه له لاپه‌ڕه زێڕینه‌کانی مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا تۆمار بکه‌ن. ئێرانییه‌کان ئه‌مجاره به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا به‌شداری چالاکیان ده‌بێت تا له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان، به پیشاندانی ڕۆڵی کاریگه‌رانه‌ی ئێران له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه ناوچه‌ییه و جیهانییه‌کان، پێگه‌ی پێشووی ئێران وه‌ربگرنه‌وه. بێ گومان به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک وه‌ک پاڵپشتێکی به‌هێز بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ژمار ده‌کرێت.