جام کوردی:
دنیس ڕاس، به‌رپرسی پێشووی ئه‌مریکی له بابه‌تێکدا که له ڕۆژنامه‌ی لۆسانجلێس تایمز بڵاو کراوه‌ته‌وه، ده‌نووسێت که چالاکییه‌کانی ئاشتی له سوریا بۆ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا به یه‌که‌مایه‌تی دانانرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی جیدی بۆ ئاگربه‌ست له ئارادا نییه، که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی خۆیی زیاتر کردووه، داوا له به‌شار ئه‌سه‌د ناکات به‌کارهێنانی به‌رمیله ته‌قینه‌وه‌ییه‌کان ڕاوه‌ستێنێت و کۆتایی به برسێتی ناوچه گه‌مارۆ دراوه‌کان بێنێت. کاتێک که جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوشار ده‌خاته سه‌ر نه‌یاره میانه‌ڕۆکان که به‌شداری دانوستانه‌کان بکه‌ن، ڕووسیا پشتیوانی خۆیی له هێزه‌کانی سوریا و ئێران له کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانیان زیاتر ده‌کرد.
ڕاس له درێژه‌دا ده‌نووسێت: شێوازی هێرشه‌کانی ڕووسیا پیشان ده‌دات که پوتین نه‌ک ته‌نیا بیر له باشتربوونی پێگه‌ی ئه‌سه‌د پێش دانوستانه‌کان ده‌کات، به‌ڵکوو ئیش له سه‌ر گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که ده‌کاته‌وه و ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌م په‌یامه به ڕێبه‌رانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بدات که: ڕه‌نگه پێتان باش نه‌بێت که ئێمه پشتیوانی له ئه‌سه‌د ده‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکییه‌کان شان به شانی دۆسته‌کانمان وه‌ستاوین، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت کێشه‌کانی سوریا چاره‌سه‌ر بکرێن له گه‌ڵ ئێمه هاوکاری بکه‌ن.
پوتین به‌نیازه پیشان بدات که ئه‌مه ڕووسیایه که بڕیارده‌ری سه‌ره‌کییه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه ئه‌مریکا که به‌ره به‌ره پێگه‌ی له ناوچه‌که لاوازتر ده‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش ئامانجی له شه‌ڕی سوریا ئه‌وه نییه که کۆتایی به‌م شه‌ڕه بێنێت که ئه‌م وڵاته‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات کاریگه‌ری له سه‌ر چالاکییه‌کانی ئه‌مریکا دژ به داعش دابنێت و نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه که سوننه‌کان سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕی دژ به تیرۆر به ده‌سته‌وه نه‌گرن. تورکیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر، ئیمارات و ئه‌رده‌ن له ڕیزی وڵاتانی ئیسلامی سوننه هه‌ژمار ده‌کرێن که په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی داعشه‌وه ناکه‌ن ئه‌گه‌ر سوننه‌کان له سوریا بکرێنه ئامانج.
ئه‌م شاره‌زایه گرنگه‌ی ئه‌مریکا له درێژه‌دا ده‌ڵێت: پوتین نیازی مسۆگه‌ربوونی چه‌ندین ئامانجی هه‌یه:
1)ئه‌وه بسه‌لمێنێت که ناوچه‌که و جیهان به تایبه‌ت وڵاتێکی زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له به‌رامبه‌ر سوریا سه‌ریان نه‌وی کردووه و شکستیان هێناوه.
2)یه‌که‌م دوژمنی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تورکیایه. وه‌ک چۆن که یه‌که‌م دوژمنی تورکیا له جیهان، ڕووسیایه. به‌م پێیه‌ش پوتین هه‌وڵی دامه‌زرانی گرووپێکی کوردی به‌ڵام نه‌ک سه‌ربه‌خۆ له سوریا ده‌دات و ده‌یه‌وێت سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیکردنی تورکیا له سنوره‌کانی نێوان سوریا و ئه‌م وڵاته جێگیری بکات. له کاتێکدا که تورکیا نیگه‌رانه دۆخێکی وه‌ها بۆ کوردانی وڵاته‌که‌ی بێته پێشه‌وه که ڕێژه‌که‌یان ده‌گاته 14 ملیۆن که‌س، به‌ڵام ڕووسیا به‌ربه‌ستێکی وه‌ها له به‌رده‌م کوردانی تورکیا به گونجاو نازانێت. هه‌روه‌ها هه‌زاران په‌نابه‌ری سوریا به‌ره‌و تورکیا ده‌نێرێت تا کێشه دارایی و ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته زیاتر ببێته‌وه.
3)ناسه‌قامگیرکردنی ئه‌ورووپا به ڕۆیشتنی 10 ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا و وڵاتانی دیکه و ئه‌م په‌یامه‌ش به وڵاتانی ئه‌ورووپای ناوه‌ڕاست که سه‌رده‌مێک به‌شێک له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوون، بدات که په‌یوه‌ست بوونیان به ڕێکخراوی ناتۆ هیچ ده‌سته‌به‌رێکی پاڵپشتی له‌وان نابێت و بانگهێشتیان ده‌کات که ببنه ئه‌ندام له به‌ره‌ی ڕووسیا. له‌م چوارچێوه‌دا پێویسته ئاماژه‌ش به کێشه‌ی ئۆکرانیا بده‌ین که له گه‌ڵ سێ وڵاتی دیکه له ناوچه‌ی بالتیک به یه‌که‌م ئامانجی ڕووسیا داده‌نرێن و مۆسکۆ به گرنگییه‌وه له پێگه‌ی ئه‌وان وه‌ک به‌شێک له گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ڕوانێت.
به‌م هه‌موو کێشه‌وه، کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا چی ده‌بێت؟
له یه‌که‌م هه‌نگاودا هه‌وڵ ده‌دات تا ڕه‌وتی ئاشتی سوریا ده‌ست پێ بکاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕووسیا به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی، ئاسۆی هه‌ر چه‌شنه چاره‌سه‌رێکی دیپلۆماسیی داخستووه. به‌رده‌وام ئه‌وه‌ش به مۆسکۆ ده‌ڵێت که داوا له ئه‌سه‌د و حیزبووڵا بکات که ئاگربه‌ست قبووڵ بکه‌ن و داوا له سوننه‌کان ده‌کات په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی داعشه‌وه بکه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ره‌و دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له سوریا سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌کانی ده‌ڕوات. پوتین دژایه‌تی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌فڕین له سوریا ده‌کات له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ورووپا که‌م ده‌کاته‌وه و گوشاره‌کان له سه‌ر ڕووسیا زیاتر ده‌کات که واز له دۆسیه‌ی ئۆکرانیا بێنێت و پاش ئه‌مه‌ش گه‌مارۆکان دژ به‌م وڵاته توندتر ده‌بێته‌وه.
دنیس ڕاس پاشان ده‌نووسێت: کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا پێویسته به‌رپرسانه بێت، له ئێستادا که ڕووسیا بووه‌ته کاراکته‌رێکی گرنگ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها به تێڕوانین له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا ماوه‌ته‌وه، پێویسته بۆ کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه هه‌وڵ بدات تا سه‌رچاوه دارایی، ئابوری و سه‌ربازییه‌کانی ڕوو له که‌مبوونه‌وه نه‌کات. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، ئه‌مریکا و باراک ئۆباما له کۆتا ساڵی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا ده‌چێته به‌ره‌ی یه‌کێتی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و تورکیا تا گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر مۆسکۆ. له هه‌مان کاتدا ئه‌م دۆخه یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌بێت که زیانی ئه‌وتۆ به‌و کاندیده‌ی دیمۆکراته‌کان نه‌گات که ویستی جێگرتنه‌وه‌ی باراک ئۆبامای هه‌یه.
سه‌رچاوه: النهار
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی
سه‌باره‌ت به نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته:
دنیس ڕاس Dennis Ross له دایکبووی ساڵی 1948، دیپلۆماتکار و نووسه‌ری ئه‌مریکییه که له سه‌رده‌می جۆرج بۆشی کوڕ پشتیوانیی له شه‌ڕی عێراق کردووه و سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه چه‌ندین بابه‌تی بڵاو کردووه‌ته‌وه و له به‌شی دیپلۆماسی گشتی له زانکۆ و چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک نووسینی کتێب و شرۆڤه و … به‌رده‌وام بووه. ناوبراو له لایه‌ن باراک ئۆباما وه‌ک به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ده‌ستنیشان کراوه.