ده ساڵ به له ئێستا و له‌ڕۆژێکی گه‌رمی هاویندا دڵێک له لێدان و په‌نجه‌یه‌ک له‌ژه‌نین و په‌پووله‌یه‌ک له‌فڕین و لێوێک له خه‌نده و پێکه‌نین که‌وت. ئه‌وه‌ی بۆ ته‌نیا ڕۆژێک گوێی له سیحری ڤیۆلۆنی میرزاده گرتبێ، ئه‌وه‌ی شه‌وێک، ئێواره‌یه‌ک به‌ده‌م ئاوابوونی خۆره‌وه گوێی له گۆرانییه‌کانی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک و مه‌زهه‌ر خالقی گرتبێ زه‌حمه‌ته باوه‌ڕ به هه‌ڵوه‌رینی په‌نجه‌ی میرزاده و له خه‌نده که‌وتنی میرزاده و بێ ده‌نگی که‌مانه‌که‌ی میرزاده بکا.
ئه‌و که له گه‌ڵ ژه‌نینی که‌مانه‌که‌یدا حیکایه‌تی ئاوازی ڕه‌سه‌نی دیرۆکی شیرینی مرۆڤی کوردی بۆ ئه‌گێڕاینه‌وه، ئه‌و که عاشقانه ئه‌یژه‌ندو له په‌نجه‌ره‌ی ئاشنایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژه ده‌نگ زوڵاڵه‌کانی کوردا که‌مانی لێ ئه‌دا ئه‌سته‌مه باوه‌ڕ به کۆچی بکرێت.
مامۆستا میرزاده له ساڵی 1324ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 1945ی زایینی له شاری کرماشان له‌دایکبووه. باوه‌کی له‌سه‌ره‌تادا ئیره بووه هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له سه‌رده‌مێک ده‌چنه شاری ئیلام. میرزاده بۆ خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: که چوینه ئیلام ئێمه منداڵ بووین دراوسێکمان بوو له‌ئیلام ڕادیۆیان هه‌بوو ئه‌و کات له ڕادیۆشدا زیاتر مۆسیقای مامۆستایانی گه‌وره‌ی ئه‌و کاته وه‌ک (خالیدی و په‌رویزی و یاحه‌قی بڵاو ئه‌کرایه‌یه‌وه و ئێمه‌ش زۆرما گوێ لێ ده‌گرت. خاوه‌نی ڕادیۆکه‌ش که دراوسێمان بوو له ئیلام له تارانه‌وه هاتبوون خۆی که‌مانی لێ ئه‌دا به‌ره‌به‌ره لێی نزیک بووینه‌وه و دۆستایه‌تیمان په‌یدا کرد. ئه‌ویش که زانی ئێمه هه‌ستێکی زۆرمان بۆ مۆسیقا هه‌یه یارمه‌تی داین و به باوکمی وت که بچین بۆ لای بۆ فێربوونی مۆسیقا، باوکیشم زۆری پێ خۆش بوو، به‌م شێوه‌یه سه‌رده‌مێک پێکه‌وه بووین. مامۆستا میرزاده ده‌ڵێ: بۆ یه‌که‌م جار به فلووت ده‌ستم پێ کردووه و دوای ئه‌وه‌ش به سه‌نتوور له‌گه‌ڵ براکه‌م لای دراوسێکه‌مان ده‌ستمان پێ کرد. میرزاده له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه کرماشان واته ساڵی 1336 و هه‌ر له هاوینی ئه‌و ساڵه‌دا یه‌کێک له دۆستانی باوکم وتی به باوکم که ئایا ئه‌م کوڕه‌ت ئاوا هۆگری هونه‌ر و مۆسیقایه به‌ڵام بۆ خۆی سازی نییه حه‌یفه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ باوکم چووین بۆ دووکانێک به ناوی گوڵبه‌هار ئه‌و کات له چوارڕێیانی ئوجاقی کرماشان بوو، ئه‌م دووکانه له‌گه‌ڵ تاران په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو، که‌مانێکی بۆ کڕیم به 70 تمه‌ن، مامۆستا میرزاده ده‌ڵێ: له‌وانه‌یه باوه‌ڕ نه‌که‌ن به‌ڵام ته‌واوی گۆرانییه‌کانی ڕادیۆ کرماشان و گۆرانییه‌کانی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک و ماباقی گۆرانیبێژانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ر به‌و که‌مانه لێ دراون.
مامۆستا ده‌ڵێ: به‌داخه‌وه له‌و کاته‌دا له کرماشان مامۆستایه‌کی کارزان و گه‌وره‌ی وا نه‌بوو که بچم بۆ لای بۆ فێربوونی ده‌رسی ڤیۆلۆن هه‌ر چه‌نده‌م زانیوه هه‌مووی هه‌ستی خۆم و عه‌لاقه‌ی خۆم بووه به ڤیۆلۆن، مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی سه‌باره‌ت به ژیانی میرزاده به شێوه‌یه‌ک که میرزاده خۆی بۆ منی گێڕاوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ: ئه‌و کات له قوتابخانه بووه هه‌موو ساڵێ له کرماشان به‌رنامه‌یه‌کی مۆسیقا به‌ڕێوه ده‌چوو بۆ کوردانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر شاری وه‌ک کرماشان و ئیلام و سنه و مه‌هاباد و ورمێ و چه‌ند شارێکی تر. مامۆستا میرزاده له‌و فستیڤاڵه مۆسیقایانه‌دا هه‌موو ساڵێک به یه‌که‌م ده‌رده‌چوو. مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی ئه‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زم کرد بچمه ڕادیۆ کرماشان که بتوانم له‌گه‌ڵ میزراده هاوکاری بکه‌م چونکه به‌ڕاستی سه‌رسام بووم له تامی ده‌ست و په‌نجه‌ی ئه‌و نه‌مره ئه‌و له کاری ئۆرکستراکه‌ی ڕه‌نگ و بۆی کورده‌واری زۆر پێوه دیار بوو. یه‌کێک له خاڵه سوودمه‌نده‌کانی ژیانی میرزاده ئه‌و کاته بووه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو (حه‌سه‌نی کامکار) ناسیاوی و تێکه‌ڵاوی په‌یدا ده‌کا.
مامۆستا میرزاده له ساڵی 1338ی هه‌تاوی چووه‌ته شاری سنه له‌وێ له ئۆرکسترای شاری سنه که ئه‌و کات خوالێخۆشبوو حه‌سه‌نی کامکار ڕابه‌ری بووه له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودا بۆ ماوه‌ی ساڵێک ماوه‌ته‌وه و به‌م شێوه توانیویه‌تی مه‌یدانێکی باش بۆ خۆی په‌یدا بکا له‌بواری مۆسیقادا پاشان ده‌بێت به کارمه‌ندی ڕادیۆ سنه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا زۆر ده‌رسی گه‌وره‌ی مۆسیقا له مامۆستا کامکار فێر ده‌بێ و وه‌ری ده‌گرێ. دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه کرماشان. له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا واته له ساڵی 1341 ده‌بێته ئه‌ندامی کۆڕی مۆسیقای ڕادیۆ کرماشان که ئه‌و کات خوالێخۆشبوو موحه‌ممه‌دی عه‌بدوسه‌مه‌دی که قه‌ره‌نه‌ی لێ ئه‌دا خه‌ڵکی شاری سنه و ڕابه‌ری ئۆرکێستراکه بوو. دوای ساڵێک له ساڵی 1342دا ده‌بێت به ڕابه‌ری ئۆرکێسترای کرماشان، له دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌و کاته که ئه‌هاتنه کرماشان بۆ تۆمارکردنی گۆرانی ناسیاوی په‌یدا ده‌کات و گۆرانییه‌کانیان بۆ تۆمار ده‌کات نموونه‌یان ئه‌مانه‌ن حه‌سه‌ن زیره‌ک، محه‌مه‌دی ماملێ، مه‌زهه‌ری خالقی، ئیبراهیم خۆش نه‌وا، مورته‌زا توندڕه‌و و هاشم ڕه‌بیعی. ئه‌و گۆرانیانه‌ش ئه‌وانه‌ن ک ه‌ئێستا هونه‌ری کوردی‌یان له ئه‌و په‌ڕی پایه‌به‌رزیدا ڕاهێناوه به‌م شێوه‌یه گه‌وره‌ترین شانازی میرزاده به یادگار بۆ کورد و گۆرانی کوردی ماوه‌ته‌وه. مامۆستا میرزاده بۆ خۆی ده‌ڵێ له ڕادیۆ کرماشان که ئه‌و کات حه‌سه‌ن زیره‌کیان ده‌رکرد و به‌بێ به‌هانه و به‌بێ هیچ بیانوویه‌ک سه‌فه‌رێکم کرد بۆ تاران بۆ گه‌شه‌کردنی زیاتری مۆسیقا. مامۆستا میرزاده ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد و فارس‌دا گۆرانیم تۆمار کردووه و که‌مانم ژه‌ندووه به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام که هیچیان وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر نه‌بوون به‌ڕاستی زیره‌ک ته‌نیا به حه‌سه‌ن ئه‌که‌وت، دڵنیام تا کوو کورد مابێ مه‌حاڵه ڕۆڵه‌یه‌کی تری وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌ک به خۆیه‌وه ببینێ. له هه‌موو کورد ڕۆیی خوا ڕه‌حمه‌تی کا. زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر میرزاده نه‌ده‌بوو حه‌سه‌ن زیره‌کیش وا نه‌ده‌بوو. به‌ڵام من ئه‌ڵیم ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ک نه‌ده‌بوو منیش هیچ نه‌بووم و من و حه‌سه‌ن ته‌واوکه‌ری یه‌ک بووین چۆن ئه‌و کاته که من له‌دایکبووم واته ساڵی 1324 هه‌ر ئه‌و ساڵه حه‌سه‌ن زیره‌ک له به‌غدا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌رزی تۆمار کردووه.
له ساڵێ 1344- 1345دا بانگهێشت کرام بۆ ڕامسه‌ر له‌وێ فستیڤاڵێکی مۆسیقا به‌ڕێوه چوو له ڕامسه‌ر به‌شداریم کرد ڕه‌قیبم مامۆستا گه‌وره‌ی ئێرانی ئه‌و کاته (محه‌مه‌دڕه‌زا لوتفی) بوو، من توانیم له 20 خاڵ 13 خاڵ به ده‌ست بێنم و ئه‌ویش له کۆی 20 خاڵ 10 خاڵی به ده‌ست هێنا به‌ڵام بێ ئینسافی بوو چونکه ئه‌و ژه‌نیارێکی به‌ناوبانگ بوو، ئه‌ویان کرد به ئه‌وه‌ڵ و منیش بووم به دووهه‌م چونکه من ته‌نیا بۆ سه‌یری ده‌ریا و خۆشی چووبووم. مامۆستا میرزاده له ساڵی 1346دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاران له زانکۆ و له په‌یمانگای هونه‌ر جوانه‌کان وه‌رده‌گیردرێ، به‌ڵام به داخه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆر ناخایه‌نێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه کرماشان. میرزاده ده‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه که ڕۆیشتمه تاران له‌گه‌ڵ زۆر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی وه‌ک (مورته‌زا حه‌نانه، جه‌لیل شاناز، حوسێن یاحه‌قی و حه‌سه‌ن که‌سایی و زۆر هونه‌رمه‌ندی دیکه‌ی ئه‌و کاته دۆستایه‌تیم په‌یدا کرد و هه‌ر له‌وێ له ئورکێستراکانی گه‌وره وه‌ک نه‌کیسا و باربود و فارابی به ئه‌ندام وه‌رگیرام و له‌به‌رنامه‌ی گوڵهادا وه‌ک ته‌کنه‌واز له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی ئه‌و کات وه‌ک ئیره‌ج ئه‌کبه‌ری گوڵپایه‌گانیدا چه‌ندین به‌رهه‌مم تۆمار کرد. هه‌ر به‌م شێوه‌یه میرزاده ده‌بێت به ڕابه‌ری ئۆرکێسترای ڕادیۆ تاران و چه‌ندین به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتوو تۆمار ده‌کات. مامۆستا میرزاده بێجگه له ڤیۆلۆن که سازی سه‌ره‌کی خۆیه‌تی چه‌ند سازی تری وه‌ک پیانۆ، تار، سێ تار و که‌مانچه ژه‌ندووه و هه‌روه‌ها بۆ زۆربه‌ی فیلمه ئێرانییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه مۆسیقای داناوه وه دروشکه‌چی که ئه‌کته‌ره‌کانی نه‌سروڵای که‌ریمییه فیلمی دادا که ئه‌کته‌ره‌که‌ی ئیره‌ج قادرییه‌وه و فیلمه‌کانی تری وه‌ک جانیره، خانووی عه‌نکه‌بووت، حه‌ماسه‌ی مێهران، گوڵ و فیشه‌که‌کان، به‌ڵگه‌ی تاوان و …
به‌واته‌ی میرزاده خۆی بۆ زیاتر له 56 فیلمی ئێرانی مۆسیقای داناوه، جوانه ئه‌وه‌ش بزانین که فیلمی داڵاهۆ ئۆرکێسترا و مۆسیقاکه‌ی هی میرزاده‌یه و هه‌موو ئامێره‌کانی ئه‌و فیلمه خۆی ژه‌ندوویه‌تی. مامۆستا میرزاده ده‌ڵێ: له ژیانی خۆمدا له مه‌یدانی هونه‌ردا له‌گه‌ڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد و فارس‌دا به‌شداریم کردووه و که‌مانم لێداوه له کورده‌کاندا وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌ک، محه‌مه‌دی ماملێ، مه‌زهه‌ری خالقی، عه‌زیز شاروخ، حوسێن شه‌ریفی، خه‌بات مه‌ولوودی، جه‌مشید عه‌زیزخانی، عادڵ نادری، شێرکۆ تالیب و …
له فارسه‌کانیشدا وه‌ک محه‌مه‌دره‌زا شه‌جه‌ریان، ئیره‌ج، مه‌هه‌ستی، ئه‌کبه‌ر گوڵپایگانی که خۆی کرماشانییه، عه‌لیڕه‌زا ئیفتیخاری، هومایوون کازمی و …
مامۆستا میرزاده به‌ڕاستی یه‌ک زانای هه‌ره بلیمه‌ت بووه یه‌ک بلیمه‌تی بێ وێنه و ده‌گمه‌نی مۆسیقا که هیچ پێوانه و سنوورێکی نه‌ده‌ناسی، به‌رهه‌مه‌کانی له به‌شی مۆسیقای کوردی‌دا شاکارن و هه‌تاهه‌تایه ده‌مێننه‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که ئه‌توانن ببنه بنه‌ڕه‌تی مۆسیقای ئاکادمیکی کوردی له زانکۆکان‌دا ده‌رسی لێ وه‌ربگیردرێت مامۆستا میرزاده له دوای 40 ساڵ خزمه‌تکردن له مۆسیقادا و له خزمه‌تکردن به هونه‌ر و پێشکه‌ش کردنی چه‌ند شاکاری گه‌وره‌ی مۆسیقای کوردی و فارسی له ڕۆژی 16/4/84ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی تاران به ناخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووه و ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و هونه‌رمه‌نده په‌نجه زێڕینه هه‌ر له‌وی به‌خاک سپێردراوه. له ناو پرسه و سه‌ره‌خۆشی و به‌خاکسپاردنیدا زۆربه‌ی زۆر هونه‌رمه‌ندانی کورد و فارس به‌شدارییان کرد. یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه مامۆستای گه‌وره‌ی مۆسیقای ئێران محه‌مه‌دڕه‌زای شه‌جه‌رییان بوو که وتی به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه مردنی میرزاده گه‌وره‌ترین زه‌بر و زه‌ره‌ر بۆ مۆسیقای کوردی و به‌تایبه‌تی مۆسیقای ئێران بووه. بێجگه له‌مه‌ش ئه‌مڕۆ که‌سیکمان له‌ده‌ست چوو که به زه‌حمه‌ت بتوانین که‌سێکی دیکه بتوانێ جێگای بگرێته‌وه.
قادر نه‌سیری نیا