جام کوردی:
ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاگربه‌سته لاوازه‌ی که ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن ڕووسیا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاگه‌ێندرا، ده‌توانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت که گه‌یشتن به ئاشتی و سه‌قامگیری تا چه ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌مه. قادر یێڵدیریم شاره‌زا و شرۆڤه‌کاری دامه‌زراوه‌ی بێکر له زانکۆی ڕایس ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی له ڕاستیدا ناتوانین بڵێین که ئه‌م ڕێکه‌وتنه تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت یان ئه‌وه‌ی که ده‌گاته ده‌ره‌نجامێکی هه‌میشه‌یی، به‌ڵام به گۆڕانکارییه‌کی گرنگ له نێوان دوو کاراکته‌ری سه‌ره‌کی قه‌یرانی سوریا داده‌نرێت که ڕێکه‌وتوون کۆتایی به ناکۆکییه‌کان بێنن.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش ده‌توانێت پیشانده‌ری ئه‌م بابه‌ته بێت که هه‌ر دوو وڵات له ئێستادا پێویستیان به یه‌کدی ده‌بێت. گرنگتر له هه‌مووش، کۆتایی هێنان به ناکۆکییه‌کان ده‌بێته دابین کردنی ده‌رفه‌تی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤییه‌کان و ڕێگری له ڕووخاندنی ژیانی دانیشتووانی سوریا.
له کورت ماوه‌دا ئاگربه‌ست ده‌توانێت ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیی به‌دواوه بێت. کۆتایی هێنان به بۆردومانی ڕووسیا و پێشڕه‌وی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌سکه‌وتێکی گرنگه له کورت ماوه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که گرووپه نه‌یاره‌کانی سوریا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش ببنه‌وه و ڕێگری له پێشڕه‌وی ئه‌وان بکه‌ن.
کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌یاره‌کان؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه یێڵدیریم له‌و بڕوایه‌دایه که ئاگربه‌ست ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری گرووپه‌کانی سه‌ر به ئه‌مریکا بێت له پێناو گوشار خستنه سه‌ر گرووپه‌کانی سه‌ر به ڕووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د. ناوبراو ده‌ڵێت: له‌به‌رچاو نه‌گرتنی سه‌رجه‌م گرووپه‌کان، یارمه‌تیده‌ری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له سوریا نابێت. ئه‌م گرووپانه ده‌بنه هۆی کاریگه‌ری خێرا و هه‌رزانی واشنتن له قه‌یرانی سوریا.
به‌م دواییانه هه‌ندێک گرووپی سه‌ر به ئه‌مریکا سه‌رقاڵی پێکدادانن له گه‌ڵ یه‌کدی، هه‌ر بۆیه ئاگربه‌ست ده‌رفه‌تێکی گونجاوه تا ئه‌م گرووپانه سه‌ر له نوێ ڕێک بخرێنه‌وه. ئه‌مه ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵکوو وه‌ستاندنی پێکدادانه‌کانه. به شکستی دانوستانه‌کان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ڕووسیا به هێزێکی زیاتره‌وه له سوریا خۆیی پیشان داوه و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان له ناوچه‌کانی سه‌ر به حه‌له‌ب زیاتر بوو، به‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کانی مۆسکۆ له شه‌ڕی سوریا زیاتر به‌دی ده‌کرێت.
پێشکه‌وتنی ڕووسیا و سوریا؟
کامیل پکستینگ، مامۆستای توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی جۆن هاپکینز ده‌ڵێت که ئه‌م ڕێکه‌وتنه یارمه‌تیده‌ری ڕووسیا و حکومه‌تی سوریا ده‌بێت، به تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له ئارادایه و باراک ئۆباما له کۆتا ساڵی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدایه.
پکستینگ له درێژه‌دا ده‌ڵێت: با شرۆڤه‌ی ئه‌مه بکه‌م. ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ درێژه‌ی هه‌بێت و حکومه‌تی سوریا بتوانێت پێداویستییه‌کانی دابین بکات تا وه‌رزی هاوین که هه‌ل و مه‌رجی ناوخۆیی ئه‌مریکا که به ته‌واوی ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه و ئۆباما له کۆتایی خوله‌که‌یدایه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د توانای زیاتری به‌راورد به ماوه‌ی ڕابردوو ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی ئاگربه‌ستی سوریا، گرووپه‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره که له ڕیزی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌مریکا دانراون، له خۆ ناگرێت، ڕووسیا، ئه‌مریکا و حکومه‌تی سوریا ده‌توانن درێژه به هێرشه‌کانیان دژ به‌وان بده‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه گرووپه‌کانی دیکه‌ش بکه‌نه ئامانج.
له خه‌راپترین سیناریۆ، ئێوه ده‌بینن که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێزه‌کانی خۆیی ئیفلیج کردووه له کاتێکدا که ڕووسیا به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه توندڕۆ ئیسلامییه‌کان، به‌ڵام له ڕاستیدا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌مریکادان. ڕێکه‌وتن به چه‌شنێک له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا و حکومه‌تی سوریایه و ئه‌وان ده‌توانن له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌دا ده‌سکه‌وتی زیاتر به ده‌ست بێنن.
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کۆتایی خولی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا:
یێڵدیریم ئاماژه به‌م بابه‌ته ده‌دات که ڕه‌نگه ئه‌مریکا به‌م هۆیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئاگربه‌ست ده‌ربڕیوه که ڕێکه‌وتنێک بێت له پێناو گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی. ڕاستگۆیانه پێویسته بڵێین که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو هه‌وڵی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی داوه. له ڕاستیدا ئه‌مه ئامانجی سیاسی ئه‌مریکا بووه که له ڕێگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی ده‌دا. من له ڕاستیدا له کرده‌وه‌کانی پشت ئه‌م سیاسه‌ته‌وه تێناگه‌م، به‌ڵام ڕه‌نگه ئۆباما له کۆتایی خولی سه‌رۆکایه‌تیدا خوازیاری وه‌ها ڕێکه‌وتنێک بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاتیش بێت. ڕه‌نگه ئه‌م ئاگربه‌سته ببێته هۆی پته‌وبوونی میراتی سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو و ده‌توانێت بڵێت که ئه‌وه‌ی له توانامدا بووه به ئه‌نجامم گه‌یاندووه.
نووسه‌ر: جیکۆپ پاڤێڵ / سه‌رچاوه: میدل ئیست ئای
وه‌رگێڕان: جام کوردی / ئیدریس سلێمانی