جام کوردی:
ماهاتیر محه‌ممه‌د پیری گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له مالیزیا که زیاتر له 22 ساڵ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی له ئه‌ستۆ بوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که ڕه‌نگه ببێته هاوبه‌ندی ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم سه‌رکرده‌ی نه‌یارانی حکومه‌ت له گرتووخانه‌ی سونگای بولۆح.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماهاتیر محه‌ممه‌د که له ساڵی ڕابردوو ڕه‌خنه‌ی زۆر له حکومه‌تی مالیزیا به سه‌رۆکایه‌تی نه‌جیب توون ڕه‌زاق ده‌گرێت و به ئاشکرا ناوبراو به هۆکاری سه‌ره‌کی قه‌یرانه‌کانی وڵات داده‌نێت، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێک پرسیار سه‌ردانی بنکه‌ی پۆلیسی مالیزیای کردووه.
ناوبراو که له ئێستادا ته‌مه‌نی له 90 ساڵیدایه، له به‌رامبه‌ر پۆلیسدا ڕاوه‌ستا، به‌ڵام وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاری نه‌دایه‌وه و ڕایگه‌یاند که ته‌نیا له دادگا ئاماده ده‌بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری مالیزیا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێک له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بانگهێشتی پۆلیس کراوه. ناوبراو له‌و بابه‌ته‌دا به هۆی داخستنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران، به توندی هێرشی کردووه‌ته سه‌ر داواکاری گشتی مالیزیا.
ماهاتیر محه‌ممه‌د پاش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێک له پرسیاره‌کانی پۆلیس له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: به هۆی ئه‌وه‌ی که نیگه‌رانییه‌کانی خۆم و گه‌له‌که‌مه، ئاماده‌ی هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک ده‌بم و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ندیش بکرێم ده‌ست له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕا و بۆچوونه‌کانم هه‌ڵناگرم و له گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم ژوورێکی هاوبه‌ش پێک دێنین.
ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم سه‌رکرده‌ی نه‌یارانی حکومه‌تی مالیزیا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که نه‌جیب توون ڕه‌زاق سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا پێویسته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کانی بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی که لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ ماهاتیر محه‌ممه‌د بکرێت.
ئه‌نوه‌ر سه‌رده‌مێک جێگری ماهاتیر محه‌ممه‌د سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری مالیزیا بووه که له لایه‌ن ناوبراوه‌وه له پۆسته‌که‌ی لادرا.
ماهاتیر هه‌روه‌ها به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند: کاتێک که‌سێک لێدوانێک ده‌دات پێویسته ئاماده‌یی وه‌رگرتنی هه‌ر چه‌شنه کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌بێت.
ناوبراو که له دامه‌زراوه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ” پردانا ” له پوتراجایا بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی لیکرا، وتی: بابه‌ته‌که‌م به هۆکاری خۆبه‌زل زانین نه‌بووه.
له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ماهاتیر محه‌ممه‌د سزای به‌ندکردن به سه‌ریدا بسه‌پێت، به دوو ساڵ به‌ندکردن و هه‌روه‌ها غه‌رامه‌ی دارایی سزا ده‌درێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری مالیزیا هه‌روه‌ها وتی، ئه‌گه‌ر بۆ به‌شداری له خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی 27ی مارس (8ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 95ی کۆچی هه‌تاوی) بانگهێشت بکرێم دژ به حکومه‌ت به‌شداری تێدا ده‌که‌م.
داواکاری گشتی مالیزیا سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ نه‌جیب توون ڕه‌زاقی له تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی یارمه‌تی 700 ملیۆن دۆلاری له عه‌ره‌بستان بێبه‌ری کرد و دۆسیه‌که‌ی داخست، به‌ڵام ماهاتیر محه‌ممه‌د کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر به‌م پرسه هه‌بووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا ساڵی ڕابردوو به تاوانی وه‌رگرتنی به‌رتیل له کۆمپانیای سه‌رمایه‌دانه‌ری گه‌شه‌ی مالیزیای یه‌کگرتوو و وه‌رگرتنی سه‌دان ملیۆن دۆلار پاره له وڵاتی عه‌ره‌بستان تۆمه‌تبار کرا.
پۆلیسی مالیزیا ماهاتیر محه‌ممه‌د نه‌ژیارڤانی مالیزیای نوێی به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژ به سه‌رۆک وه‌زیران بانگهێشتی بنکه‌ی پۆلیس کرد تا وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه.
ئایا پیری سیاسه‌ت و که‌سایه‌تییه گه‌وره‌که‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردووی مالیزیا ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه ده‌کرێت یان نه؟